رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری ناحییەی کۆکس لەبارەی بڕیاری بەقەزاکردنی قەرەتەپە و خستنەسەری ناحییەی کۆکس بۆ قەزاکە دەڵێت: ناحییەی ئێمە سەر بەوان نییە و بڕیارەکەش سیاسییە.
پێرێ رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە کە حکومەتی عێراقی بڕیاریداوە ناحییەی قەرەتەپە بکات بە قەزا و جگە لە خودی ناحییەکە، ناحییەکانی جەبارە و کۆکسیشی بخاتەسەر.
لەبارەی ئەو هەنگاوەوە، ساڵح محەمەد، بەڕێوبەری ناحییەی کۆکس، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئێمە هەر ئاگامان لێنەبوە ناحیەکەمان خراوەتە سەر قەرەتەپە، قسەشمان لەگەڵ سەروی خۆمان کردوە تاوەکو هەفتەی داهاتو وەڵام دەدەینەوە.
وتیشی: هیج پەیوەندییەکمان بەوانەوە نییە، ناحییەکەی ئێمەش سەر بەوان نییە، کاتی خۆی کە دروستکراوە سەربە کفری بوە، لەژێر کاریگەریی هەندێک عەرەبی شۆڤێنی ئەم بڕیارە دراوە.
دەشڵێت: پێشمانوایە ئەم بڕیارە بڕیارێکی سیاسییە و دژی کوردە، بەپێچەوانەوە بڕیارەکە بەهیچ شێوەیەک ئیداریی و یاسایی نییە.
زیاتر وتی: بەڵکو بڕیارەکە تەجاوزی سەڵاحیاتە و وەزیری پلاندانی عێراق ئەمەی کردوە، لەکاتێکدا دەبێت پەرلەمان بڕیاری ئەوە بدات، تەنانەت شێوازە ئیدارییەکەی نایاساییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا وەزارەتی کشتوکاڵ رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زۆنی دوەمی زەوی فەرمانبەرانی کەلار نەداوە
-
-
هەواڵهاوڵاتییەکی رزگاریی: باخچەی ئێمە روخێنراوە کەچی باخچەی ماڵی بەرپرسەکان نەڕوخێنراون
-
-
راپۆرتنهێنییەکانی ژێر روباری سیروان؛ بۆچی تەرمی خنکاوەکان بە ئاسانی نادۆزرێنەوە؟
-
-
هەواڵلیترێک بەنزین لە کەلار ٤۰۰ دینار گرانترە لە دەربەندیخان
-
-
هەواڵسەرتاشخانەکانی کەلار بڕیاردەدەن کارکردن لە ٨ـی بەیانی بۆ ٨ـی ئێوارە بێت
-
زۆرترین بینراوەکان