رادیۆی دەنگ
بڕیاربو لە کۆتایی مانگی پێشودا ناوەندی تۆمارکردن 'مرکز تسجیل'ـی تایبەت بە کارتی نیشتمانی لە گەرمیان بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوەتەوە، بەڕێوبەری رەگەزنامەی گەرمیانیش دەڵێت: هەفتەی داهاتو دەچینە بەغدا بۆ کڕینی ئامێرەکانی.
عەقید- هێمن مەحمود، بەڕێوبەری رەگەزنامەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لیژنەیەکمان پێکهێناوە بەمەبەستی سەردانییکردنی بەغدا بۆ کڕینی ئەو پێداویستیانەی کە بۆ ناوەندی تۆمار پێویستمانە، هەفتەی داهاتوش سەردانی بەغدا دەکەن بۆ ئەو مەبەستە.
وتیشی: گرفتەکەمان تەنها پارەبو، ئێستا لەلایەن نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە پارەی پێویستمان بۆ دابینکراوە.
دەشڵێت: گرفتی بینامان نییە، کە هەفتەی داهاتو ئامێرەکانمان کڕی، راستەوخۆ دەست بەدانانیان دەکەین و ناوەندەکە دەخەینەکار.
ناوەندی تۆمار یان 'مرکز تسجیل' جگە لە هاوڵاتیانی گەرمیان، ئەو هاوڵاتیانەش سودی لێدەبینن کە تۆماری باری شارستانی 'نفوس'ـیان دەرەوەی گەرمیانە و دەتوانن لە ناوەندەکەدا مامەڵەی دەرکردن یان نوێکردنەوەی کارتی نیشتمانی ئەنجام بدەن، ئەمەش دەبێتە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاوڵاتیانی گەرمیان کە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانەکەی نفوسیان لە دیالە و کەرکوک و سەڵاحەدینە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
-
هەواڵمەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی بڕیارێکی جێگری سەرۆکی حزبەکەی پێشێل دەکات
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان لەبارەی بەشە کارەبای سنورەکە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵدوای ٢ ساڵ نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەکی بنگرد تەواو نەکراوە
-
-
هەواڵوەجبەیەکی تری زەوی فەرمانبەران لە کەلار دابەشکرا
-