کارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
هەواڵ
08:50PM - 2026-11-03 , بینین : 47


رادیۆی دەنگ

دوای ١٢ ساڵ بۆ جارێکی تر کارکردن لە قوتابخانە ١٨ پۆلیەکەی ناحیەی سەرقەڵا دەستپێدەکاتەوە، چالاکوانێکیش دەڵێت: ٢٥ ملیۆن دیناری بۆ خەرج کراوە.

هەورامان جەلال، چالاکوان لە ناحیەی سەرقەڵا، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە کارکردن لە قوتابخانە ١٨ پۆلیەکەی ناحیەی سەقەڵا راگیرا کە لە ٪٩٥ـی کارەکانی تەواو ببو.

دەشڵێت: لە ئێستادا بۆ ئەوەی قوتابیان توشی حاڵەتی نەخوازراو نەبن بەهۆی کۆنی بیناکەمان، نوسینگەی قوباد تاڵەبانی ٢٥ ملیۆن دیناری تەرخانکردوە ئەو شتانەی بنەڕەتی و گرنگن لەو بینایە تەواوی بکەن بۆ ئەوەی بگوازینەوە بۆ ئەو بینا نوێیە.

جەختی لەوەشکردەوە: بودجەکە خەرجکراوە و کارکردن تێیدا دەستپێدەکاتەوە.

↑