دەنگ نێت
ماوەی دەسەڵاتی عەمید- لوقمان سابر وەکو بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان کۆتاییپێهاتوە و هێشتا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە فەرمانی درێژکردنەوەی بۆ دەرنەچوە، بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: لە روی یاسایی و ئیدارییەوە کێشەیەک نییە.
بەپێی نوسراوی ژمارە (۲۱٥۳۹)، عەمید- لوقمان سابر، لە رۆژی ۲٨ـی ۱ـی ۲۰۲٤ لە جێگەی عەمید- محەمەد فایەق، وەکو بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە وەکالەت دەستبەکار بو.
دواتر و بەپێی نوسراوی ژمارە (۳٨۰۱۱)، جارێکی دیکە ماوەی دەسەڵاتی ناوبراو بۆ ٦ مانگی دیکە لە پۆستی بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان بەوەکالەت درێژ کرایەوە.
ئەمڕۆ (۲۹ـی ۱ـی ۲۰۲٥)، شەش مانگ بەسەر دوا فەرمانی وەزارەتی ناوخۆدا تێپەڕدەبێت، بەڵام هێشتا نوسراوی بەردەوامبونی لە پۆستەکەی، بۆ دەرنەچوە.
لەوبارەیەوە، عەمید- لوقمان سابر، بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: نوسراوم کردوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم و چاوەڕێی وەڵامم.
وتیشی: لەروی ئیداریی و یاساییەوە هیچ گرفتێک نییە و چاوەڕێین وەڵامی نوسراوەکەمان بدرێتەوە.
لەبارەی ئەوەی بۆچی پۆستەکە هێشتا بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت، سەرچاوەیەکی یاسایی بە رادیۆی دەنگی وت: بەگشتی بەڕێوبەرەکان لەکاتی دەستبەکاربوندا تا ماوەی ساڵێک بە وەکالەت دادەنرێن، دواتر ئەگەر مەرجەعەکانیان پێیان باش بێت دەکرێن بە هەمیشەیی.
وتیشی: هیچ کێشەیەک لەوەدا نییە بەڕێوبەرێک بە وەکالەت بێت و هەمان دەسەڵاتەکانی بەڕێوبەری هەمیشەیی هەیە لەو حاڵەتەدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگۆڕانکاریی لە بەرپرسەکانی زانکۆی گەرمیاندا دەکرێت
-
-
راپۆرتلە خولیاوە بۆ پیشه؛ دونیای باڵندە رەنگاوڕەنگەکان لە کەلار ئارامی دەبەخشن
-
-
هەواڵتا کۆتایی ئەمساڵ کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەرێگای کەلار- دەربەندیخان دادەنرێت
-
-
هەواڵپڕۆژەی "گەشانەوە" لە گەرمیان دەستپێدەكات و قەرز دەداتە هاوڵاتیان
-
-
هەواڵ٤ مانگە فەرمانگەکانی گەرمیان "نەسرییە"ـیان وەرنەگرتوه
-
زۆرترین بینراوەکان