رادیۆی دەنگ
کێشانی جگەرە و بەکارهێنانی ڤەیپ لە نێو ناوەندەکانی خوێندندا لە گەرمیان پەرەی سەندوە، شارەزایەکی بواری پەروەردەش هۆشداریی لە مەترسییەکانی دەدات و داواش دەکات جگەرەکێشانی مامۆستایانیش لەناوەندەکانی خوێندن قەدەغە بکرێت.
بەڕێز عەباس، مامۆستا و شارەزای بواری پەروەردە لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: کێشانی جگەرە و بەکارهێنانی ڤەیپ لە نێو قوتابخانەکان و لە قۆناغی ئامادەییدا زیادیکردوە.
دەشڵێت: کۆمەڵێک هۆکار هەن بۆ ئەم بابەتە، یەکەمیان خێزانە کە بێئاگەیە لە مناڵەکەی، هاوکات بوە بەچاولێکەرییش.
وتیشی: یەکێکی تر لە هۆکارەکان خودی مامۆستایانن کە لە پێش چاوی خوێندکاران جگەرە دەکێشن و هەر خۆشیان بە خوێندکار دەڵێن مەیکێشە، ئەمەش پێچەوانەی یەکترە.
جەختی لەوەشکردەوە: پێویستە ئیجرائاتی توند هەبێت، هاوکات کێشانی جگەرە لە نێو ناوەندەکانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە قەدەغە بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
-
هەواڵمەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی بڕیارێکی جێگری سەرۆکی حزبەکەی پێشێل دەکات
-