رادیۆی ده‌نگ
به‌مه‌به‌ستى زانینی ئاستى كێشه‌ى غاز له سنوره‌كه و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه حكومه‌ت گرتویه‌تییه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه، یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ، كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان- یادگار فه‌تاح ئه‌نجام دا.
له‌خواره‌وه ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه ده‌خه‌ینه‌ڕو.
به‌شه غازى گه‌رمیان چه‌نده؟
بۆ ماوه‌ى زیاتر له 2 مانگه سنورى گه‌رمیان روبه‌ڕوى كێشه‌ى كه‌مى غاز بویه‌وه له سنوره‌كه‌دا، نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: دۆخه‌كه چاكبوه و مانگانه بۆ هه‌ر كارگه‌یه‌ك 6 بار‌مان بۆ دێت بۆ هه‌ر بارێكیش 17 تۆن غازى تێدایه.
یادگارفه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه وتى: به‌شه غازى گه‌رمیان ژماره‌ى باره‌كانى وه‌ك خۆیه‌تى هه‌مو كارگه‌كان له پێشتر و له كاتى قه‌یرانه‌كه‌ش مانگانه هه‌ر 6 باریان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام له‌م مانگه‌وه كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 5 بار، هۆكارى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه له عێراق ئه‌زمه‌یه‌ك دروست ده‌بێت به‌شى ناوچه‌كانى تر كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشى: له سنورى گه‌رمیان 12 مارگه‌مان هه‌یه هه‌ر كارگه‌یه‌ك و 6 بارى بۆ دێت، ئه‌مه له پێش ئه‌زمه‌كه و له كاتى ئه‌زمه‌كه‌ش هه‌روابوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرفته ئه‌وه‌یه بڕى باره‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه پێشتر بۆ هه‌ر بارێك 19 ته‌ن بوه له كاتى ئه‌زمه‌كه كرا به 12 ته‌ن ئێستاش له نێوان 16 بۆ 17 تۆنه بۆ هه‌ر بارێك به به‌رده‌وامى.
ئه‌و بڕه غازه‌ى دێته سنوره‌كه تاچه‌ند پێداویستى ناوچه‌كه پڕده‌كاته‌وه؟
له كۆى 12 كارگه مانگانه بۆ هه‌ر كارگه‌یه‌ك 6 باریان بۆ دێت، بۆ هه‌ر بارێكیش به به‌رده‌وامى 17 تۆن غاز له خۆى ده‌گرێت، نه‌وت و كانزاكانى سنوره‌كه‌ش ده‌ڵێت: پێداویستى ناوچه‌كه پڕده‌كاته‌وه.
یادگارفه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه وتى: ئه‌و بڕه غازه‌ى كه دێته سنوره‌كه پێداویستى ناوچه‌كه به ته‌واوى پڕده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌و سیسته‌مه‌ى كه ئه‌لكترۆنیه و ئێستا كارى پێده‌كه‌ین بۆ دابه‌شكردنى غاز به‌سه‌ر بریكاره‌كان و ماڵانیشدا.
ده‌شڵێت: له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان 43 هه‌زار خێزانمان هه‌یه كه دانیشتوى سنوره‌كه‌ن به‌پێى فۆرمى خۆراك، له ماوه‌كانى رابردو 45 رۆژى رابردو كه ئه‌و سیسته‌مه‌مان ده‌ستپێكردوه زیاتر له 15 هه‌زار خێزانى ماده‌ى 140یش كۆدى بۆ كراوه و غازى پێده‌درێت، به‌كۆى گشتیش 63 هه‌زار خێزان له‌لاى ئێمه داخڵ كراوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و بڕه غازه‌ى كه له ئه‌زمه‌كه‌دا هاتو سنوره‌كه و ئێستاش كه دێت پێویستى ناوچه‌كه پڕده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و سیسته‌مه سه‌رپێچى و به‌هه‌ده‌ردانى نه‌هێشتوه.
ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ى كه غازى پێدابه‌ش ده‌كرێت تاچه‌ند به‌هه‌ده‌ردانى كه‌مكردوه‌ته‌وه؟
بۆ نه‌هێشتى سه‌رپێچى و به‌هه‌ده‌ردان له سنورى گه‌رمیان سیسته‌مێكى دیجیتاڵى جێبه‌جێكراوه بۆ دابه‌شكردنى غاز، نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: سیسته‌مه‌كه سه‌ركه‌وتوبوه.
یادگارفه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه وتى: هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه غاز وه‌رده‌گرێت داخڵ به سیسته‌مه‌كه كراوه یاخود دێن و له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان داخڵ ده‌كرێت و كۆدى خۆیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ناوى بریكاره‌كان و كارگه‌كانیشى تێدا داخڵكراوه.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر سه‌یرى داتاكان بكه‌ین پێشتر وا حسابمانكردبو له ماوه‌ى مانگێك 80 هه‌زار بوتڵمان بۆ ده‌هات و نزیكه‌ى 70 هه‌زار خێزانیشمان هه‌بێت هه‌ر خێزانێك بوتڵێكى به‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام ئه‌و خواسته‌ى كه پێشتر له‌سه‌ر غاز هه‌بو غه‌یرى ئه‌م سیسته‌مه شتێكى واقعى نه‌بو، چونكه خه‌ڵكى واهه‌بو له یه‌ك شوێندا 3 بوتڵى ده‌گۆڕیه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و خواسته‌ى كه ئێستا كردومانه به هه‌فته‌ى رۆژێك و ته‌نها یه‌ك بوتڵ وه‌رده‌گرێت هه‌ر خێزانێك، ئه‌و خواسته‌ى پێشتر نه‌ماوه و غازیش ئه‌گاته هه‌مو ماڵێك، چونكه ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌ماوه 3 بوتڵ له‌یه‌ك شوێندا بگۆڕێته‌وه و توشى ئه‌زمه نابین.
به‌پێى وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان كێشه‌كه له بڕى غازه‌كه‌دا نه‌بوه به‌ڵكو له شێوازى دابه‌شكردنه‌كه‌دا بوه، چونكه 183 بریكارى غاز له سنوره‌كه‌دا هه‌یه و له 12 كارگه‌وه غاز وه‌رده‌گرن و دابه‌شى ده‌كه‌ن له سنوره‌كه‌دا، بۆیه له ئێستادا بریكاره‌كان موشكیله‌ى ئه‌وه‌یان هه‌یه غازه‌كانیان بۆ سه‌رف نابێت.
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان له سنوره‌كه 63 هه‌زار خێزان داخڵ به‌سیسته‌مه‌كه كراوه له‌گه‌ڵ 888 شوێنى بازرگانى، 243 فه‌رمانگه‌ى حكومى غازیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت هه‌فتانه.
یادگارفه‌تاح، هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌مو كارگه‌یه‌ك و بریكارێكى غاز ئه‌كاونتى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه له ناو سیسته‌مه‌كه‌دا و زانیارى ته‌واویان له‌سه‌ر تۆماركراوه، هه‌ر بریكارێك كه رۆژ نارۆژێك 40 بۆ 60 بوتڵى پێده‌درێت پێمان ده‌ڵێت سیسته‌مه‌كه له كوێ وه‌رگیراوه و كه‌ى وه‌رگیراوه و له كوێ ساغى كردوه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌شڵێت: سیسته‌مه‌كه به جۆرێكه بۆ نمونه بۆ كارگه‌یه‌ك دیارى ده‌كه‌ین كه چه‌ند بوتڵ بدات، ئه‌گه‌ر 5 هه‌زار بۆ دیاریكرابێت له رۆژێكدا ته‌نها ده‌توانێت ئه‌و 5 هه‌زار بوتڵه بدات ناتوانێت له‌وه‌زیاتر بدات، بۆیه ئه‌م سیسته‌مه زۆر كارئاسانى بۆ كردوین.
سیسته‌مه دیجیتاڵیه‌كه تاچه‌ند كارئاسانى كردوه بۆ ئیجرائاتكردن؟
یه‌كێك له باشیه‌كانى سیسته‌مى دیجیتاڵى دابه‌شكردنى غاز له سنورى گه‌رمیان ئه‌وه‌یه به‌به‌رده‌وامى ئاگادارى بریكاره‌كان ده‌بن كه غازه‌كانیان له كوێ ساخ ده‌كه‌نه‌وه، نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هه‌ر له ناو سیسته‌مه‌كه ده‌توانین بریكاره‌كه سزا بده‌ین.
یادگارفه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه وتى: سیسته‌مه‌كه زۆر كارائسانى بۆ كردوین بۆ ئیجارائتكردن، به‌جۆرێكه ئه‌گه‌ر بریكارێك له سنورى خۆى بڕوات بۆ سنورێكى تر غاز ساغ بكاته‌وه له سیسته‌مه‌كه پێمان ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ش كارئاسانیه بۆ ئێمه پێویست به لیژنه ناكات به‌دواداچون بكات.
وتیشى: به‌به‌رده‌وامى ئاگامان له‌وه‌یه بریكاره‌كان له كوێ و چۆن غازه‌كانیان ساخ ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رپێچیش هه‌بێت راسته‌وخۆ له‌لاى خۆماوه هه‌ر له سیسته‌مه‌كه سزاى ده‌ده‌ین كه غازى پێنه‌درێت، ئیتر
ده‌شڵێت: سیسته‌مه‌كه‌مان به‌جۆرێك داڕشتوه هه‌ر بوتڵێك كه ده‌درێت به غێزانێك ناوى كه‌سه‌كه و كاته‌كه‌ى و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى له سیسته‌مه نیشان ده‌دات.
ئه‌و ماڵانه‌ى 2 خێزانن و یه‌ك كۆدیان هه‌یه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت؟
یادگارفه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه وتى: ئه‌م بابه‌ته دو لایه‌نه ئه‌وانه‌ى له ساڵى 2021ه‌وه پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامداوه و فۆرمى خۆراك راگیراوه و نیانه، ئه‌مانه خۆمان كۆدی تایبه‌تیان بۆ دروست ده‌كه‌ین و ده‌توانن غاز وه‌ربگرن.
وتیشى: به‌ڵام ئه‌وانه‌ى كه پیاوێك دو هاوسه‌رى هه‌یه و له 2 ماڵى جیا ده‌ژین و یه‌ك كۆدیان هه‌یه، ئه‌وه كۆدى جیا بۆ ئه‌وى تریان دروست ده‌كه‌ین به پشتگیرى ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له یه‌ك ماڵدا بژین ئه‌وه هه‌ر به یه‌ك خێزان حسابى بۆ ده‌كرێت.
نانه‌واخانه‌ی كۆڵانه‌كان چۆن غازیان پێده‌درێت؟
شوێنكاره لاكۆڵانه‌كانیش سودمه‌ندبون له‌و سیسته‌مه‌ى كه له ئێستادا كاراكراوه بۆ دابه‌شه‌كردنى غاز، به جۆرێك تاوه‌كو ئێستا 256 شوێنكار و نانه‌واخانه‌ى كۆڵان و ماڵان كۆدیان بۆكراوه.
یادگارفه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه وتى: له‌و ماوه‌ى كه سیسته‌مه‌كه‌مان دروست كردوه ئه‌و شوێنكارانه‌ى پێویستیان به غازه و له ماڵان‌دا یاخود له دوكانێك نان دروست ده‌كه‌ن، هه‌مو ئه‌مانه‌ش كۆدیان بۆ دروستكراوه.
وتیشى: به كۆى گشتى تاوه‌كو ئێستا 256 شوێنكار و ماڵانى له‌وشێوه‌یه‌مان هه‌یه كه له سیسته‌مه‌دا ناویان تۆماركراوه و كۆدیان بۆ كراوه، ته‌نانه‌ت كارئاسانیشمان بۆ كردون بۆ نمونە لە گەڕەکی شەهیدان ئەگەر 10 ئافرەت هەبێت نان بۆ ماڵان بکات، بریکاری گەڕەکی شەهیدان کێیە کۆدەکەمان لەسەرئەو تەفعیل کردوه ئەو دەتوانێت غازەکەی بداتێ، نەک وەک چاوەڕێی غازەکە بكات ئایه دێت یان نایه‌ت.
ئه‌م سیسته‌مه تاچه‌ند كۆنترۆڵى غازى بازرگانى كردوه؟
یادگارفه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه وتى: ئه‌م سیسته‌مه وایكردوه ئه‌ركى له‌سه‌ر شوێنه بازرگانیه‌كان كه‌مكردوه‌ته‌وه به‌جۆرێك ده‌توانین بڵێن ئێستا غازى بازرگانى ناكڕن.
ده‌شڵێت: ئێمه نه‌مانده‌توانى له %100 پشتگیرى ئه‌و شوێنانه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌و شوێنانه‌ى 10 بوتڵى پێویست بوبێت، ئێمه ته‌نها ده‌مانتوانى 5 بۆ 7 بوتڵیان پێبده‌ین، به‌ڵام ئێستا به‌پێى سیسته‌مه‌كه ئه‌و شوێنه بازرگانیانه‌ى به‌شى خۆیان پێده‌درێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌م سیسته‌مه غازى قاچاخ و بازرگانى نه‌هێشتوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بۆ هه‌ر بوتڵێك به 8 هه‌زار و 500 دینار ده‌گاته ده‌ستى هاوڵاتیان به گشتى.
هاوڵاتیان له رێگه‌ى سیسته‌مه‌كه‌وه ده‌توانن سكاڵا تۆماربكه‌ن؟
نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: سیسته‌مه‌كه كار ئاسانى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بتوانن سكاڵا تۆكاربكه‌ن.
یادگارفه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه وتى: پێشتر ئه‌گه‌ر هاوڵاتى غازى نه‌گه‌شتبێته ده‌ستى ناچار ده‌بو بهاتایه بۆ فه‌رمانگه بۆ سكاڵاكردن، به‌ڵام ئێستا ئه‌م سیسته‌مه كارئاسانى كردوه هیچ پێویست به‌وه ناكات نوسراو و كاغه‌ز بهێنێت.
ده‌شڵێت: به‌ڵام ئێسته سیسته‌مه‌كه پێت ده‌ڵێت غازى وه‌رگرتوه یان نا و كه‌ى وه‌ریگرتوه، كار ئاسانیه بۆ هاوڵاتیان و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه ده‌توانن سكاڵا تۆماربكه‌ن.
ئه‌و كۆدانه‌ى بۆ هاوڵاتیان كراوه ده‌كرێت به كارت؟
"له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان گفتوگۆمان كردوه كه ئه‌م كۆدانه‌ى داخڵ به سیسته‌مه‌كه كراوه بكرێت به كارتى تایبه‌ت، چونكه ئه‌م سیسته‌مه جێگیركراوه و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین". یادگارفه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان وا ده‌ڵێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ده‌مانه‌وێت ئه‌م سیسته‌مه فراوانتر بكه‌ین، ته‌نانه‌ت پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتیش له نێویدا جێ بكه‌ینه‌وه و كارتى تایبه‌ت بۆ هاوڵاتیان دروستبكه‌ین، به‌وپێیه‌ى پێشتریش ئه‌زمونمان هه‌بوه و كارتمان بۆ نه‌وت دابه‌شكردن دروستكردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: هەڵمەتێكی لابردنی خانی ئاژەڵانمان دەستپێكردوە
-
-
هەواڵداخستنی کارگەیەکی سەهۆڵی بارگرانی بۆ خەڵکی کفری دروستکردوە
-
-
راپۆرتیەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ؛ حکومەت و کۆمپانیا لە گەرمیان پێشێلی یاسا دەکەن
-
-
هەواڵهەڵمەتێک بۆ داخستنی دەرمانخانەکانی کەلار دەستپێدەکات
-
-
راپۆرتسێ دەمارە سەرەکییەکەی کشتوکاڵی گەرمیان مەترسیی وشکبونى هه‌یه
-