ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروباری مین له گه‌رمیان، جگه له به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ى، هه‌مو فه‌رمانبه‌ره‌كانى گرێبه‌ستن و هیچیان فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یی نین.
له راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ دا هاتوه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروباری مین له گه‌رمیان كه له ساڵی 2014ـه‌وه دامه‌زراوه، ته‌نها به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ى فه‌رمانبه‌رى ره‌سمییه، ئه‌وانى دیكه كه سه‌روى 70 كارمه‌ند ده‌بن، گرێبه‌ستن و هه‌میشه‌یی نین.
به‌وته‌ى جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاروباری مین له گه‌رمیان، نه‌بونى فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یی گرفتى بۆ دروست كردون و بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ى كه‌موكورتی ئیداری‌یان هه‌بێت، بۆنمونه تائێستا به‌وهۆیه‌وه به‌شى ژمێریارییان نیه و كاروباره‌كانى ژمێریاری له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى مینی سلێمانیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
وتوشیه‌تى: حكومه‌ت به‌ڵێنى داوه فه‌رمانبه‌رمان بۆ دابین بكات، به‌ڵام هیچ فه‌رمانبه‌رێك رازیی نه‌بوه راژه‌كه‌ى بۆ لای ئه‌وان بگوازرێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
زۆرترین بینراوەکان