رادیۆی دەنگ
ژینگەپارێزانی نێو نەخۆشخانەکانی گەرمیان بۆ ماوەی نزیکەی ٤ مانگە موچەیان وەرنەگرتوە، تەندروستی گەرمیانیش دەڵێت: کێشەکە لە وەزارەتی داراییە.
بەپێی بەدواداچونەکانی رادیۆی دەنگ، لەماوەی ٤ مانگی رابردودا کرێکارانی ژینگەپارێز لە نەخۆشخانە حکومییەکانی سنوری گەرمیان، بێبەشکراون لە موچەکانیان، سەرباری چەندین هەوڵ و داواکارییش، هێشتا بۆیان خەرج نەکراوە.
لەبارەی کێشەکەوە، ئازاد حەمەفەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەستمان گەشتوە، هۆکاری ئەم کێشەیە وەزارەتی داراییە کە وەزیر دەستی لەکارکێشاوەتەوە و ئیمزای خەرجکردنی موچەی ئەو کرێکارانەی نەکردوە.
جەختی لەوەشکردەوە: ئەوەی رێکاری ئیداریی و یاسایی هەیە بۆ موچەی ئەو کارمەندانە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیمانەوە جێبەجێکراوە و لەلای ئێمەوە کێشەیەک نییە، بەڵکو کێشەکە لایەنی داراییە کە پارەکەیان بۆ خەرج ناکەن.
ئەم دۆخە لەکاتێکدایە کە موچەی ئەو کرێکارانە بەشێوەی جێبەجێکردنی راستەوخۆ (تنفیذ مباشر) خەرج دەکرێت کە پێشتر بە تەندەر درابو بە کۆمپانیا، بەڵام بەوهۆیەی تەندەرەکە بۆ هیچ کۆمپانیایەک دەرنەچو، پرۆسەکە کرا بە جێبەجێکردنی راستەوخۆ.
هاوکات لەنێو کرێکارەکاندا مەترسی ئەوە دروستبوە کە هەتا داهاتنی ساڵی نوێ موچەیان پێنەدرێت، بەڵام وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئەوە رەت دەکاتەوە و دەڵێت: شتی لەوشێوەیە نییە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-