رادیۆی دەنگ
بۆ ماوەی زیاتر لە دو ساڵە ناحیەی باوەنور بێ سەرۆکی شارەوانییە، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیانیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران.
ئەرسەلان ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەشێکی دانەنانی سەرۆکی نوێ بۆ شارەوانی ناحیەی باوەنور بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانە کە گواستنەوەی لە نێوان فەرمانگەکان و وەزارەتەکان راگرتوە ئەمە هۆکارە بۆ ئەو بابەتە.
دەشڵێت: لە نێو خودی سەرۆکایەتی شارەوانی ناحییەکە خۆی کەسێک نیە ئەو بەرپرسیارێتیە وەربگرێت، ئەگەر هەبێت هیچ لارییەکمان نییە.
ناحییەی باوەنور زیاتر لە ۲ ساڵە بێ سەرۆکی شارەوانییە، بەپێی وتەی بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیانیش سەرۆکی شارەوانی ناحیەی شێخ تەویل بە وەکالەت پۆستەکە بەڕێوەدەبات و هیچ گرفتێکی نیە لە ئێستادا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان