لە راپۆرته‌كه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیاندا، به وردى باس له قه‌باره‌ى كێشه‌ى مین "لغم" له ناوچه‌ى گه‌رمیان كراوه، ورده‌كاری بۆ نه‌خشه‌ى دابه‌شبونى ناوچه پیسبوه‌كان به مین كراوه، هه‌روه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت كراوه له چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشه‌یه.
له راپۆرته‌کەدا به‌رپرسان و شاره‌زایان له‌باره‌ى ئه‌م كێشه و لێكه‌وته و مه‌ترسیه‌كانیه‌وه قسه‌یان كردوه، له كۆتاییشدا ده‌ره‌نجامی كێشه‌كه به‌گشتى له چه‌ند خاڵێك دا پوختكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ش خراوه‌ته‌ڕو بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت كارى له‌سه‌ر بكات.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنه‌سه‌ر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
به‌شى یه‌كه‌م: راپۆرت
یه‌كه‌م: قه‌باره‌ى كێشه‌ى مین له گه‌رمیان
1. ئامارى روبه‌رى به مین چێنراو
روبه‌رى زه‌وی به مین چێنراو له گه‌رمیان نزیكه‌ى 60 ملیۆن مه‌تر دوجایه، له‌و رێژه‌یه‌ش ته‌نها نیوه‌ى پاك كراوه‌ته‌وه.
جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كاروبارى مین له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: له سنورى گه‌رمیان له سه‌ره‌تادا (60) ملیۆن مه‌تر دوجا زه‌ویمان به مین چێنرابو، له ئێستا نیوه‌ى پاككراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش (30) ملیۆن مه‌تر دوجا زه‌ویمان ماوه و پاكنه‌كراوه‌ته‌وه.
وتیشى: ئه‌و ناوچانه‌ى كه مینى تێدایه خۆى له‌مانه ده‌بینێته‌وه: (له پشتى نه‌فتخانه له سنورى خانه‌قین، سنورى قه‌ڵه‌مه تاوه‌كو مه‌ركه‌ز حدود و په‌روێزخان، مه‌حمود قه‌جه‌ر، بنارى به‌مۆ و خۆشك و تاوگۆزى كه 25 لادێ له خۆ ده‌گرێت) هه‌مو ئه‌مانه تاوه‌كو ئێستا پاك نه‌كراوه‌ته‌وه مه‌ترسى مینى تێدایه.
به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى مین و كارمه‌ندانى تیمى پاكسازى مینه‌وه ده‌ست یه‌كه‌ى چاودێرى كه‌وتوه ئه‌و ناوچانه‌ى كه له گه‌رمیان پاك كراوه‌ته‌وه %70ـه.
پێشڕه‌و نه‌جم، كارمه‌ند له رێكخراوى هاندى كاپ، وتى: "ئه‌و شوێنانه‌ى كه كارم تێدا كردوه له سنورى گه‌رمیان خۆى له (قه‌زاى كفرى، قه‌ره‌ته‌په، هۆمه‌رمل، حه‌سیره، مه‌حمود قه‌جه‌ر، كانى ماسى و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌لار)، ئه‌م جێگایانه كه گه‌ڕاوین زۆربه‌ى مینى تێدا بوه، به‌تایبه‌ت مه‌حمود قه‌جه‌ر كه ئێستاش تێیدا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك ناوچه‌ى جه‌له‌ولاش مینى تێدایه، به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌ى سیاسى و ئه‌منیه‌وه نه‌توانراوه كارى تێدا بكه‌ین".
ده‌شڵێت: ئه‌و شوێنانه‌ى گه‌ڕاوین له %70ى پاككراوه‌ته‌وه، به‌ڵام شوێنه دوره ده‌سته‌كان رێكخراوه‌كان خۆیانی لێ ناده‌ن.
ئه‌و رێكخرا و كۆمپانیانه‌ى لە سنوری گەرمیان کاریان کردوە لە بواری هەڵگرتنەوەی مین، بریتی بون له: رێكخراوى هاندى كاب، كۆمپانیاكانى هادۆ، رۆمیتاڵ، چاڵا و شاندیكا.
ئیسماعیل ئه‌حمه‌د، كارمه‌ند له كۆمپانیاى شاندیكا و رێكخراوى هاندى كاپ، باس له‌وه ده‌كات: "ئه‌و شوێنانه‌ى كه گه‌ڕاوم بۆ پاكکردنه‌وه له سنوره‌كه (كفرى، مه‌حمود قه‌جه‌ر، عه‌لى میر، تازه‌دێ، به‌رلوت، عیسایى، سه‌ره‌كه‌ل، شه‌مێران، سه‌رته‌كى به‌مۆ و حه‌وشكوڕو)، كه رۆژى وا هه‌بو سه‌ره‌تا 200 بۆ 300 مینمان ده‌ته‌قانده‌وه، كه ئێمه ده‌مان دۆزیه‌وه و شوێنه‌كه‌مان دیارى ده‌كرد".
وتیشى: ئه‌و رێكخراوه‌ى كه كارم تێدا ده‌كرد سه‌ره‌تا ئۆفیسیان له خانه‌قین بو بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ، دواتر هاتنه كه‌لار و خێرخوازى بو تاوه‌كو پێش كۆرۆنا كاریان ده‌كرد، دواتر رۆشتنه‌وه بۆ كه‌ركوك.
له به‌رامبه‌ردا، جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كاروبارى مین له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: "نزیكه‌ى %70ى ناوچه‌كانى گه‌رمیان له مین پاكکراونه‌ته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ى كه نزیك بوه له شوێنى نیشته‌جێبون".
2. ئامارى پاككردنه‌وه‌ى روبه‌ره پیسبوه‌كان به مین
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ش، رێژه‌ى روبه‌رى كێڵگه‌ى مین و ئه‌وانه‌ى كه پاككراونه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه‌ی لایخواره‌وه‌یه:
3. قوربانیانى مین له 8 ساڵ دا
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى مین له گه‌رمیان بۆ ماوه‌ى ساڵه‌كانى 2014 تاوه‌كو 2021 قوربانیان و برینداربون له سنوره‌كه به‌مشێوه‌یه:
4. كشتو‌كاڵى گه‌رمیان: مین كێشه‌ى بۆ ئاژه‌ڵداریی دروست كردوه
به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتوكاڵی گه‌رمیان باس له‌وه‌ده‌كات كێشه‌ى مین له هه‌ندێك ناوچه كێشه‌ى بۆ كشتوكاڵ دروست كردوه كه كه‌متر بوه‌ته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه بۆ ئاژه‌ڵداریی زیاتره.
شادیە حسێن، دەڵێت: لە سنوری زەویە کشتوکاڵیەکانمان مین نیە لە ئێستادا، تەنها لە گوندەکانی عەلی میر و مەحمو قەجەر نەبێت کە دو ساڵ پێش ئێستا رێکخراوێک هات و هەمو مینەکانی زەویە کشتوکاڵیەکان پاککرانەوە.
وتیشی: تەنها لە کەلی بێشکان لە نێوان سنوری خۆمان و ئێران‌دا گرفتی بۆ ئاژەڵەکان دروست کردوە بۆ لەوەڕ و خاوەن ئاژەڵەکان زەرەریان پێگەشتوە، ئەگەرنا وەک زەوی کشتوکاڵی گرفت نیە.
5. شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى گه‌رمیان مه‌ترسى مینى تێدا نیه
به‌ڕێوبه‌رى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان دڵنیایى ده‌دات له‌وه‌ى ناوچه گه‌شتیاریه‌كانى سنورى گه‌رمیان هیچ مینێكى چێنراوى تێدانیه و مه‌ترسى دروست ناكات له‌سه‌ر گه‌شتیار، باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و زه‌ویانه‌ى كه ده‌كه‌وێته دوروبه‌رى ناوچه گه‌شتیاریه‌كان و مینی تێدایه په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه نیه.
هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، وتی: لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری گەرمیان هیچ جێگەیەکمان نیە مینی تێدا بێت و مەترسی هەبێت، تەنانەت ئەو زەویانەشی کە بۆ پرۆژەی گەشتیاری تەرخان کراون هیچ مینێکی لێ نیە.
جەخت لەوەش دەکاتەوە: ئەو شوێنانەی کە دەکەونە سنوری مەیدان و دەربەند بێلولە هیچ گرفتێک نیە، بەڵام دەوروبەری شوێنە گەشتیاریەکان کە لە دەسەڵاتی ئێمە نیە پەیوەندی بە ئێمەوە نیە.
6. كارى پاككردنه‌وه‌ى مین له‌گه‌رمیان چۆن رێكخراوه؟
هه‌تا پێش ساڵی 2014، له‌گه‌رمیان هیچ ده‌زگایه‌كى تایبه‌ت به مین نه‌بوه، ئه‌وه‌ى هه‌بوه سه‌ر به سلێمانى بوه یاخود رێكخراوه‌كان ئه‌نجامیان داوه.
جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان، وتى: كارى روپێوى پچر پچر كراوه، روپێویش جۆرى هه‌یه ئه‌ویش ته‌كنیكى و گشتیه.
پێشتر رێكخراوه‌كان كه به كۆمه‌كی وڵاتان له سنوره‌كه به پچڕپچڕی كاریان كردوه، پاشان له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى ده‌زگاى مین له سلێمانى، ئه‌وكاره‌ى له سنوره‌كه ئه‌نجام داوه.
له ساڵی 2013 بڕیار له كردنه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروباری مین له گه‌رمیان دراوه و ساڵێك دواتر كراوه‌ته‌وه، له‌وكاته‌وه تائێستا ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ى مینی سنوره‌كه ده‌كات.
جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، وتی: به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و داعشه‌وه، له ساڵى 2014ـه‌وه كۆمپانیاكان لێره كار ناكه‌ن، به‌ڵام پێشتر كاریان كردوه، كۆمپانیاكان به‌شێوه‌ی ته‌نده‌رین كاره‌یان كردوه پاش وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر له حكومه‌ته‌وه، رێكخراوه‌كانیش به‌شێوه‌ى قازانج نه‌ویستانه كارى پاكسازى و هۆشیارییان كردوه.
7. چ پێوه‌رێك هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كان له مین؟
وه‌ك له‌خشته و ئاماره‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌شى زۆری ئه‌و شوێنانه‌ى كه هێشتا ماون له سنوره‌كه پاك بكرێنه‌وه له مین، ناوچه‌ى دوره‌ده‌ستن. ئه‌مه‌ش پرسیاری ئه‌وه‌ده‌هێنێته ئاراوه كه چ پێوه‌رێك هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كانى پاككردنه‌وه له مین؟
له‌وه‌ڵامدا جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان وتى: بۆ روپێویكردن و پاكسازى كردنى ناوچه‌كان له مین به‌پێى شوێنه‌كانه هه‌ر جێگه‌یه‌ك زیاتر مه‌ترسى لێبوبێت بۆ سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان به‌و پێوه‌ره كارمان كردوه كه پلانى (A, B,C,D)مان هه‌بوه.
رونیكرده‌وه: بۆ نمونه پلانى A كه زانیومانه نزیك بوه له شوێنى نیشته‌جێبون ئه‌وه له‌و جێگه‌یه كارمان كردوه و پاكسازیمان كردوه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچی زۆربه‌ى ئه‌و شوێنانه‌ى كه هێشتا مینیان تێدایه دوره ده‌ستن؟ جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، وتى: "هۆكارى پاكنه‌كردنه‌وه شوێنه دوره ده‌سته‌كان ئه‌وه‌یه كه جێگه‌كانیان سه‌ختن، هه‌ر بۆیه زیاتر گرنگى دراوه به‌و جێگانه‌ى كه یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونى تیابوه یاخود لێوه‌ى نزیك بوه، چونكه مه‌ترسى ئه‌بو بۆ سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان".
دوه‌م: كێشه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین
1. قه‌یرانى دارایى كارى روپێوى ناوچه مینڕێژكراوه‌كانى راگرتوه
به‌پێى به‌دواداچونه‌كانى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێى گه‌رمیان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى مین بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه نه‌یتوانیوه هیچ روپێویه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجام بدات به‌هۆى نه‌بونى ئۆتۆمبێلى پێویسته‌وه.
جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كاروبارى مین له گه‌رمیان ده‌ڵێت: له سنورى گه‌رمیان ناوچه‌مان هه‌یه مینى تێدایه و قابیلى زیادكردنه، ئێمه له قۆناغى روپێویداین بۆ به‌شێكى زۆرى ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام وا بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه هیچ روپێویه‌كمان ئه‌نجام نه‌داوه، هۆكارى ئه‌مه‌ش نه‌بونى پێداویستى بوه به‌تایبه‌ت ئۆتۆمبیل كه ته‌نها 2 دانه‌مان هه‌یه، ئه‌وانى دیكه‌ش هه‌موى گرێبه‌ست بون بۆ ماوه‌ى 2ساڵه نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه بۆمان.
باسی له‌وه‌شكرد: بڕیاره 5 ئۆتۆمبێلمان بۆ بكڕن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ته‌نده‌ریندایه و چاوه‌ڕوانین، به كڕینى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ئه‌وه ده‌توانین 2 تیم بخه‌ینه كار و 100 مه‌تر دوجا زه‌وى پاكبكه‌ینه‌وه.
وتیشى: به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م بوین له پرۆسه‌ى پاكسازى مین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى %90ى كاره‌كان راگیراوه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نها حاڵه‌تى له ناكاوه كار ده‌كه‌ین.
2. كه‌می تیمى پاكسازى مین
یه‌كێك له ئاسته‌نگیه‌كانى به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تى مین له گه‌رمیان كه‌مى كارمه‌ندى پاكه‌ره‌وه‌یە له نێو به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌دا كه ته‌نها سێ تیمى پاكسازى مینیان هه‌یه له سنوره‌كه‌دا.
جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كاروبارى مین له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: کۆى گشتى تیمه‌كانمان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى 7 تیمن، به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بون، 3 تیمى پاكسازى مین هه‌یه، له‌گه‌ڵ تیمێکی ته‌قاندنه‌وه و تیمێکی روپێوى و تیمێکی میكانیكى و تیمێکی هۆشیارى.
جه‌ختیشیكرده‌وه: تیمه‌كانم به‌شێكیان له 8 كه‌س پێكهاتون، ئه‌وانه‌شى كه كارى پاكسازى ده‌كه‌ن 11 کەسن بۆ هه‌رتیمێكیان.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پێویستیان به چه‌ند تیمه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان، هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێویستمان به 30 تیمه.
وتیشى: ئێمه گرفتى ستافمان هه‌یه، به‌جۆرێك زۆر كه‌س هه‌ن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان كاریان كردوه و راهێنراون و چه‌ندینجار داوامان كردوه ته‌نانه‌ت به گرێبه‌ستیش بۆمان دانامه‌زرێنن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى هه‌بوه له‌سه‌ر كاره‌كانمان، چونكه ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بین ناتوانین به 50 ساڵى دیكه‌ش ناوچه‌كه له مین پاك بكرێته‌وه.
3. كێشه‌ى نه‌بونى بودجه
به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی کاروباری مین له گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كات یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ى روبه‌رویان بوه‌ته‌وه نه‌بونى بودجه‌ى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌و ناوچانه‌ى كه ماوه له سنوره‌كه له مین پاكى بكه‌نه‌وه.
جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، ده‌ڵێت: ئێمه بودجه و نه‌سریه‌مان كه‌مه بۆ چالاكیه‌كانمان كه خه‌رج ده‌كرێت ته‌نها 3 ملیۆن دینارمان پێده‌درێت، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌رده‌وام كاربكه‌ین و گرفتمان نه‌بێت مانگانه پێویستمان به 10 ملیۆن دینار هه‌یه ته‌نها بۆ سوته‌مه‌نى ئۆتۆمبیل و كارمه‌نده‌كان كه پاكسازى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هیماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بكه‌وینه‌وه كار ئه‌م ئیمكانیه‌ته كه‌مه‌ى كه هه‌یه كاری پێناكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌و دۆخه‌شه‌وه هه‌ر ئیدامه‌مان داوه و نه‌وه‌ستاوین ئه‌گه‌ر له خۆشمانمان بڕیبێت، به‌ڵام ته‌نها حاڵه‌ته له ناكاوه‌كان كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
4. نه‌بونى هه‌یكه‌له‌ى ئیداری و سنوداری ده‌سه‌ڵاتى ئیداری
به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كاروبارى مین له گه‌رمیان ده‌ڵێت: ئێمه تاوه‌كو ئێستا یه‌كه‌ی ژمێریاریمان نیه و په‌یوه‌سته به یه‌كه‌ى ژمێریارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاروبارى مینه‌وه له سلێمانى، هه‌مو حسابات و وردبینى و هه‌ر كارێك ده‌ڕواته‌وه ئه‌وێ، ئه‌مه‌ش گرفتى بۆ ئێمه دروست كردوه.
وتیشى: هۆكارى نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه كه فه‌رمانبه‌ره‌كانمان گرێبه‌ستن و هه‌میشه‌یی نین، چونكه یه‌كێك له رێنمایه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌ى ژمێریاریى ئه‌وه‌یه كه 3 فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یت هه‌بێت، كه تاوه‌كو ئێستا دابین نه‌كراوه سه‌رباری چه‌ندینجار داواكردن.
جه‌ختیشیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به فعلى كاربكه‌ین وه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تى، ئه‌وا میلاكاتمان پێویسته.
جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، باسی له‌وه‌شكرد: هه‌ر بودجه‌یه‌ك هه‌بوه پێشتر تۆمار كراوه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى مینى سلێمانى، چونكه له گه‌رمیان ته‌نها یه‌ك تیم هه‌بوه هاتونه‌ت ئێره كارى پاكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه ئه‌ویش له سلێمانیه‌وه هاتون.
5. سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى مین گرێبه‌ستن
جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشی كاروبارى مین له گه‌رمیان ده‌ڵێت: به‌ڕێویه‌رایه‌تیمان خۆى له 70 كارمه‌ند ده‌بینێته‌وه جگه له خۆم هه‌موى گرێبه‌سته، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى هه‌یه به‌تایبه‌ت له روى ئیمتیازات و مافه‌كانیانه‌وه، چونكه هه‌ر یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه بمرن به‌هۆى مینه‌وه هیچ مافێكیان نابێت هیچ ئیمتیازێكیان نابێت.
ده‌شڵێت: ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر كاره‌كانى ئێمه.
كارمه‌ندانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه نیگه‌رانن له‌وه‌ى كه هیچ ئیمتیازێكى فه‌رمانبه‌ریان نیه.
شێرزاد محه‌مه‌د، كارمه‌ندى تیمی پاكسازى مین له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان، وتى: بۆماوه‌ى 19 ساڵه كار له‌م بواره ده‌كه‌م و خزمه‌تم هه‌یه كه‌چى تاوه‌كو ئێستا گرێبه‌ستم، هیچ ئیمتیازێكمان نیه.
جه‌ختیشى له‌وه‌كرده‌وه: زۆر هه‌وڵمانداوه كه بكرێین به هه‌میشەیى، تاوه‌كو ئێستا نه‌كراوه، هاوڕێم هه‌بوه په‌له‌كانى له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچى بۆ نه‌كراوه چونكه گرێبه‌سته، ئه‌مه بۆ هه‌مومان هه‌ر راسته.
6. كێشه‌ى سیاسى كۆمپانیاى پاكسازى مینى له گه‌رمیان نه‌هێشتوه
ئه‌و ململانێ حزبیه‌ى كه له زۆرێك له سێكته‌ره‌كاندا بونى هه‌یه، له‌م بواره‌شدا به‌هه‌مانشێوه ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه ئێستا هیچ رێكخراوێك كه پێشتر چالاك بوه له‌م بواره‌دا، له سنوره‌كه‌دا نه‌مێنێته‌وه.
پێشڕه‌و نه‌جم، كارمه‌ند له رێكخراوى هاندى كاپ، وتى: بۆ ماوه‌ى ساڵێكه هیچ كارێك ناكه‌ین، هۆكاره‌كه‌شى جگه له خۆپه‌ره‌ستى و شه‌ڕى نێوان یه‌كێتى و پارتى هیچى دیكه نه‌بوه، چونكه ئێمه پێمان وترا كه له هه‌ولێر سكاڵامان لێكراوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێمه تێمێكى زیره‌ك و شاره‌زابوین له پاكسازى كردنى مین له سنوره‌كه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌گه‌رچى ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تى بو، كه‌چى حكومه‌ت ده‌ستى وه‌رئه‌دا له كاره‌كانیان هۆكارى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه شه‌ریك بون، هه‌ندێك گه‌نده‌ڵى كرا كا‌ره‌كه‌یان به‌جێهێشت.
"حكومه‌ت چاودێرى ئه‌كردین رۆژێك نه رۆژێك ده‌هاتنه گه‌رمیان له ده‌زگاى مینى سلێمانیه‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ى كه پاكمان ئه‌كرده‌وه سه‌ردانیان ئه‌كرد هەڵەیەک هەبوایە لێپێچینەوەیان ده‌كرد". ئیسماعیل ئه‌حمه‌د، كارمه‌ند له كۆمپانیاى شاندیكا و رێكخراوى هاندى كاپ وادەڵێت.
له به‌رامبه‌ردا، جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كاروبارى مین له گه‌رمیان وتى: شتى وانیه كۆمپانیاكان و رێكخراوه‌كان به‌هۆى كێشه‌ى سیاسیه‌وه ئێره‌یان به‌جێهێشتبێت، به‌ڵكو زیاتر له‌و شوێنانه كارده‌كه‌ن كه نزیكن له پارێزگاكانه‌وه، وه‌ك خۆمان زۆر داوا‌و پرۆپۆزه‌ڵمان هه‌بوه، به‌ڵام گه‌رمیانیان بە لاوە گرنگ نەبو هۆكاره‌كه‌شى نازانین بۆ، هۆكارێكى تریش كه باسی لێوه‌ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجام نه‌دانى چالاكی ئه‌و پاساوه‌یه كه وڵاته كۆمه‌ك به‌خشه‌كان پاره ناده‌نه وڵاتێك كه خۆى خاوه‌نى نه‌وت بێت.
وتیشى: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه رێكخراوى هاندى كاپ رۆشتوه‌ته پارێزگاى كه‌ركوك بۆ كارى پاكسازى، له‌وێ چاودێریان كه‌متر له‌سه‌ره و وه‌ك هه‌رێمى كوردستان نین.
7. خاوی پرۆسه‌كانى پاككردنه‌وه
ئه‌گه‌رچی له دوای راپه‌ڕینه‌وه كار له بواری پاككردنه‌وه‌ى مین دا ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا نیوه‌ى ناوچه‌كانى گه‌رمیان له مین پاكنه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش پرسیار و گومانى زۆر دروست ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاروباری مینی گه‌رمیان ده‌ڵێت: پرۆسه‌ى مین له هه‌مو جیهان دا پرۆسه‌یه‌كى خاوه، چونكه ئه‌وه‌ى پاكسازى ئه‌كان به خێراى ناكرێت به‌تایبه‌ت له ناوچه‌یه‌كى ره‌قى وه‌ك گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى ئه‌و كه‌سه هه‌یه كه كاره‌كه ده‌كات، بۆیه ده‌بێت به وریاییه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌شى كه بودجه‌یه‌كى زۆر بۆ ئه‌م بواره خه‌رج كراوه و ده‌ستكه‌وته‌كانیشی زۆر نین، جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر وتى: من نازانم ئه‌و پاره زۆره‌ى كه باس ده‌كرێت كامه‌یه كه بۆ ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له وه‌زاره‌ته‌كانى تره‌وه سه‌یر بكه‌ى كه‌مترین بودجه و خه‌رجى بۆ ده‌زگاى مینه، ئه‌گه‌ر وابوایه ئه‌وه ئێستا رێژه‌یه‌كى كه‌مان مابو كه پاكسازى بۆ بكه‌ین.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاروباری مینی گه‌رمیان، پێشبینی خۆیشی پیشاندا كه ئه‌گه‌ر پاڵپشتیه‌كان وه‌كو ئێستا بن و باش نه‌كرێن، ئه‌وا به زویی ئه‌م دۆسیه چاره‌سه‌ر ناكرێت. وتى: ئێمه 30 ملیۆن مه‌تر دوجا روپێوى بكه‌ین به سێ تیمى پاكسازیه‌وه، ئه‌وا به 50 ساڵى دیكه‌ش پرۆسه‌كه كۆتایى نایه‌ت".
8. نه‌بونى توێژینه‌وه‌ى زانستی له بواره‌كه‌دا
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كى وردى زاسنتی له‌باره‌ى كێشه‌ى مینه‌وه له گه‌رمیان ئه‌نجام نه‌دراوه له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری گشتى كاروباری مینی گه‌رمیان جه‌ختى له‌مه كرده‌وه و وتى:
جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاروبارى مین له گه‌رمیان وتى: وه‌ك خودى خومان هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كمان نه‌كردوه له بواره‌كه‌دا، چونكه ئه‌وه ئیشى ئێمه نیه و ئه‌ركمان پاكسازى و روپێوى و هۆشیارى و له‌ناوبردنى مینه‌كانه، به‌ڵام شوێنه ئه‌كادیمیه‌كانى گه‌رمیانیش هیچ كارێكیان له‌و روه‌وه نه‌كردوه.
سێیه‌م: كێشه‌ى كارمه‌ندانى بوارى مین
1. گرفتی موچه‌ى كارمه‌ندانى پاكسازى مین
كارمه‌ندانى پاكسازى مین ده‌ڵێن: سه‌ربارى ئه‌و كاره قورس و مه‌ترسیداره‌ى كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن موچه‌كانیان وه‌ك پێویست نه‌بوه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كان و كۆمپانیاكانه‌وه.
پێشڕه‌و نه‌جم، كارمه‌ند له رێكخراوى هاندى كاپ، وتى: موچه‌كان له كۆمپانیایه‌ك یان رێكخراوێك بۆ یه‌كێكى دیكه ده‌گۆڕا، به جۆرێك له كۆمپانیاكان له 900 بۆ 950 هه‌زار دینار بو، به‌ڵام له رێكخراوه‌كان له 1100$ دۆلاره‌وه بۆ 1300$ دۆلار بو، ئه‌ویش به‌پێى پۆست بو كه وه‌رت ده‌گرت.
"موچه‌كانمان جیاواز بو به‌جۆرێك له كۆمپانیاكان مانگانه 800 هه‌زاربو، كاتى زیاده‌ش هه‌بو كه له دواى كاتى خۆمان بمان كردایه یه‌ك سه‌عات و به 7 هه‌زار دیناربو، به‌ڵام وه‌ك رێكخراو جیاواز بو له $1000 دۆلاره‌وه ده‌ستى پێده‌كرد بۆ 1500$". ئیسماعیل ئه‌حمه‌د، كارمه‌ند له كۆمپانیاى شاندیكا و رێكخراوى هاندى كاپ وای وت.
ئه‌و دوكارمه‌نده باسیان له‌وه‌شكرد كه موچه‌كان به‌تایبه‌ت هی كۆمپانیاكان كه‌م بوه و له‌ئاست سه‌ختی ئیشه‌كه‌دا نه‌بوه.
2. "گرێبه‌ستى كارمه‌ندان ته‌نها روكه‌ش بوه"
به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كه له نێوان كارمه‌ند و رێكخراو و كۆمپانیاكانى پاكسازى مین كراوه له گه‌رمیان كه ده‌بێت ژیانیان پارێزراوبێت چ له روى مه‌عنه‌وه‌یه چ له روى مادیه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه بریندار ده‌بن به‌هۆى ته‌قینی مین پێیاندا و به‌شێكى جه‌سته‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌ندێك له ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كه كاریان كردوه و مین پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌شێكى جه‌سته‌یان له‌ده‌ست داوه، وه‌ك رێكخراو قه‌ره‌بو كراوه‌ته‌وه و نزیكه‌ى دە هەزاری دۆلارى پێدراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه هیچى بۆ نه‌كراوه.
پێشڕه‌و نه‌جم، كارمه‌ند له رێكخراوى هاندى كاب ئه‌وه پشتڕاستده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "له نێوان ئێمه و كۆمپانیا گرێبه‌ست هه‌بو به جۆرێك ئه‌و كارمه‌ندى گرەنتی ژیانى هه‌بوایه و موچه‌ى بۆدابین بكرایه و ته‌نانه‌ت قه‌ره‌بوش بكرایه‌ته‌وه له هه‌ر حاڵه‌تێكى برینداربون یاخود له‌ده‌ستدانى به‌شێكى جه‌سته‌ی هیچیان بۆ نه‌كراوه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى برینداربون ته‌نها 30 بۆ 40 وه‌ره‌قه وه‌ك قه‌ره‌بو پێى ئه‌درا كه ئه‌مه زۆر كه‌مه".
به‌پێىچه‌وانه‌وه، ئیسماعیل ئه‌حمه‌د، كارمه‌ند له كۆمپانیاى شاندیكا و رێكخراوى هاندى كاپ باس له‌وه ده‌كات:"رێكخراوه‌كان باشبون وه‌ك كۆمپانیاكان نه‌بون ده‌ستت لێهه‌ڵبگرن له دواى مانگێك به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى كه بریندار ئه‌بون، رێكخراو كارتى تایبه‌تى بۆ كردبوى ده‌تتوانى به‌كاریبهێنى بچویتایه‌ته هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك یان شوێنێكى تایبه‌ت كه خۆیان دیاریان كردبو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌ره‌بوى بۆ كه‌سێك ئه‌گه‌ر به‌و هۆیه‌وه بمردایه 40 هه‌زار دۆلار ئه‌بو".
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌مه بۆ كۆمپانیاكان جیاواز بو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بو ئه‌وانه پاره‌یان بۆ دابین ئه‌كرد، ئه‌مانیش شوێنه‌كانیان پاك ئه‌كرده‌وه.
جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان، وتى: فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست كه له‌لاى ئێمه‌ن به‌پێى گرێبه‌سته‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك مافیان پێدراوه، به‌ڵام وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكى هه‌میشه‌یی ماف و ئیمتیازیان نیه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك شه‌هید بێت به‌هۆى پاكسازیه‌وه داوتر هیچ موچه‌یه‌كى نابێت.
3. نه‌بونى پێداویستى خۆپارێزى بۆ كارمه‌ندانى پاكسازى مین
یه‌كێك له رێگه چاره‌كان بۆ خۆپارێزى له كاتى پاكسازى مین پێداویستى تایبه‌ته به‌و بواره، به‌ڵام به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ى كاریان له‌و بواره كردوه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێداویستى وه‌ك پێویست نه‌بوه، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى مین ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
پێشڕه‌و نه‌جم، كارمه‌ند له پاكسازی مین، هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد: له هه‌ندێك كۆمپانیا كه كارم له‌گه‌ڵ كردون پێداویستى خۆپارێزییان خراپ بوه، هه‌ندێكیشیان به‌پێى پێویستى بو، له كاتێكدا ئه‌و ئیشه ئاسان نه‌بو ژیانى چه‌ندین كه‌س له مه‌ترسیدابو، كارى ده‌ستى و میكانیكیشمان ئه‌نجام داوه.
وتیشى: حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه كه چاو‌دێر بو و گه‌نده‌ڵى زۆرى تیابو لێپێچینەوەی وه‌ك پێویست نه‌بو، له كاتێكدا كه سه‌ردانیان ده‌كرد چه‌ندینجار سكاڵاى خۆمانمان پێیان ده‌گه‌یاند، به خاڵێك ئه‌یاننوسیه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌نده بو، هیچ كات ده‌ربه‌ستى ژیانى ئه‌و كه‌سانه نه‌دەهاتن كه ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد، چونكه هاوڕێم هه‌یه مینى پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بریندار بوه یان قاچى له‌ده‌ست داوه.
شێرزاد محه‌مه‌د، كارمه‌ندى تیمی پاكسازى مین له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان، وتى: ئێمه پێداویستیمان هه‌یه بۆ پاراستانمان به رێژه‌ى %70، چونكه په‌له‌كانمان له مه‌ترسیه و پارێزراو نیه، هه‌شمان بوه برینداربوه و ده‌ست و قاچى له‌ده‌ست داوه كه له ته‌نیشتى خۆمدابوه.
"ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیانه‌ى كه پێویستن هه‌مانه و هیچ كێشه‌یه‌ك نیه، چونكه كاره‌كه‌ى ئێمه پێویستى به‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌بوه بریندار بوه یان شه‌هید بوه". كامه‌ران محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى تیمى ته‌قاندنه‌وه‌ى مین له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان، وا ده‌ڵێت.
له به‌رامبه‌ردا، جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كاروبارى مین له گه‌رمیان ده‌ڵێت: وه‌كو به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان له روى ئامێرى پشكنین و پێداویستیه‌وه و له روى ته‌كنه‌لۆژی گونجاویشه‌وه هیچ گرفتێكمان نیه.
4. دانه‌مه‌زراندنى كارمه‌ندانى بواری مین
ژماره‌یه‌كى به‌رچاو كارمه‌ندی مین هه‌ن كه ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ى حكومه‌ت داینه‌مه‌زراندون و كۆمپانیاكانیش له سنوره‌كه‌دا نه‌ماون، بێكار كه‌وتون.
پێشڕه‌و نه‌جم، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه سه‌رباری بونى بڕوانامه و ئه‌زمون، به‌ڵام دانه‌مه‌زراوه.
وتى: "مافى ئێمه بو له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى مین كار بكه‌ین، به‌ڵام دانه‌زراوین و هۆكارى ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه واسیته‌مان نه‌بو، نه‌ك من به‌ڵكو هاوڕێكانیشم كه زیاتر بوین له 60 كه‌س".
ئیسماعیل ئه‌حمه‌د، كارمه‌ند له كۆمپانیاى شاندیكا و رێكخراوى هاندى كاپ جه‌خت له بونى ئه‌و كێشه‌یه ده‌كاته‌وه.
وتیشى: نزیكه‌ى 25 بۆ 30 كه‌س دامه‌زرا له به‌رێوبه‌رایه‌تى مین، بۆ ئێمه‌ش هیچ كه‌سیش نه‌بو به دواى دا بڕوات، بۆچى و زۆربه‌مان بێكارین؟
سه‌باره‌ت به‌م پرسه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاروباری مین له گه‌رمیان ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمانه‌وه سودمان له‌و كه‌سانه وه‌رگرتوه كه كارمه‌ندى بوارى مین بون و راهێنان و بڕوانامه‌یان له بواره‌كه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا پێویستمان به كارمه‌ندى دیكه هه‌یه سێ ئه‌وه‌نده‌ى ئێستا زیاتر، زۆر پۆستى به‌تاڵمان هه‌یه كه نه‌مان توانیوه پڕى بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام دامه‌زراندن له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه.
چواره‌م: حكومه‌ت چیكردوه؟
سه‌رباری پرۆسه‌ى روپێوی و پاكسازیی، حكومه‌ت ئاماژه به‌وه‌ده‌كات چه‌ند هه‌نگاوێكى دیكه‌ى ناوه له بوارى مین دا، له‌وانه:
1. دانانى هیڵى گه‌رمى په‌یوه‌ندی
یه‌كێك له‌و رێگانه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تی مین هه‌نگاوى بۆ ناوه دانانى هێلى گه‌رمه به‌مه‌به‌ستى په‌یوه‌ندى كردنى هاوڵاتیان له بونى هه‌ر حاڵه‌تێكى گوماناوى له‌سه‌ر مین له گه‌رمیان.
جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كاروبارى مین له گه‌رمیان ده‌ڵێت: به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان هێڵى گه‌رمى ژماره 182ى هه‌یه به‌مه‌به‌ستى ئاگاداركردنه‌وه‌ى تیمه‌كانمان له بونى هه‌ر حاڵه‌تێكى دۆزینه‌وه یاخود گوماناوى مین له سنوره‌كه.
وتیشى: به‌رده‌وام به‌رده‌سته وه هێڵه‌كانى كۆمپانیاكانى: زه‌ین، ئاسیاسێل و كۆڕه‌ك، ده‌توانن په‌یوه‌ندى بكه‌ن.
2. ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى هۆشیاری
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى مین ئاماژه به‌وه‌ده‌كات تیمى هۆشیاریى بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له مه‌ترسی مین و ئاگه‌داركردنه‌وه‌یان پێكهێناوه.
ئاكۆ محه‌مه‌د، سه‌رپه‌رشتیارى تیمى چالاكیه‌كانى هۆشیارى و راگه‌یاندنى مین له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروباری مین له گه‌رمیان، وتى: ئێمه چه‌ند جۆرێك چالاكیمان هه‌یه و به قۆناغى جیاواز ئه‌وه ده‌كه‌ین له رێگه‌ى تیمى تایبه‌ت به‌و بواره، یه‌كێك له‌وانه ئه‌نجامدانى سیمینارى تایبه‌ته به بواره‌كه، له رێگه‌ى پێدانى پرۆشه‌ر و كتێبى تایبه‌ت به جۆره‌كانى مین، دانانى پۆسته‌ر له شوێنه گشتیه‌كان و بۆردیشمان هه‌یه دامان ناوه له‌سه‌ر رێگاکان، ژماره‌ى په‌یوه‌ندى خۆشمان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى له بونى هه‌ر حاڵه‌تێك په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن.
وتیشى: یه‌كێكى دیكه له‌و رێگانه سه‌ردانكردنى ئه‌و ماڵانه‌یه كه له گونده‌كان هه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ى كه مه‌ترسى مینى له‌سه‌ره.
جه‌ختیشیكرده‌وه بۆ ماوه‌ى دو ساڵه چالاكیه‌كانیان سست بون، هۆكارى ئه‌مه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌بونى ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌یان، كه به‌وته‌ى خۆی پێشتر ئۆتۆمبیلیان به گرێبه‌ست هه‌بوه، به‌ڵام حكومه‌ت گرێبه‌سته‌كه‌ى تازه نه‌كردوه‌ته‌وه.
3. راهێنان كردن به كارمه‌ندانى پاكسازى مین
ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كه كارى پاكسازى مینیان ئه‌نجام داوه له سنورى گه‌رمیان راهێنانى تایبه‌تیان بۆ ئه‌ومه‌به‌سته بینیوه، كه حكومه‌ت و رێكخراوه‌كان ئه‌نجامیان داوه.
پێشڕه‌و نه‌جم، كارمه‌ند له رێكخراوى هاندى كاپ باسى له‌وه‌كرد: بۆ ماوه‌ى 2 مانگ راهێنانم بینیوه له‌سه‌ر كاره‌كه، بڕوانامه‌ى رێگه‌پێدراوم پێدراوه.
كامه‌ران محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى تیمى ته‌قاندنه‌وه‌ى مین له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مین له گه‌رمیان ده‌ڵێت: بۆ ماوه‌ى 13 ساڵه كارده‌كه‌م له‌م بواره دا و چه‌ندین راهێنانى تایبه‌تم بینیوه كه خۆى له 7 دانه ئه‌بینێته‌وه، تایبه‌ت بوه به‌و بواره له‌لایه‌ن حكومه‌ت كراوه‌ته‌وه، به‌بێ راهێنان ناتوانى ئه‌و كاره بكه‌ى.
هاوكات، جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كاروبارى مین له گه‌رمیان ده‌ڵێت: هه‌مو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كه له پاكسازى مین كارده‌كه‌ن خولى راهێنانیان تایبه‌ت به جۆرى پوچه‌ڵكردنه‌وه و ته‌قاندنه‌وه بینیوه، كه له ساڵى 2005 حكومه‌ت خوله‌كه‌ى كردوه‌ته‌وه، پێشتریش له‌گه‌ڵ كۆمپانیاکان و رێكخراوه‌كانى پاكسازى مین كاریان كردوه، رێكخراوه‌كانیش زۆر هاوكار بون به‌تایبه‌ت هاندى كاپ و یوئێن كه به به‌رده‌وامى ئه‌پده‌یتى زانیارییه‌كانیان ده‌كرده‌وه.
به‌شى دوه‌م: ده‌ره‌نجام و راسپارده‌كان
یه‌كه‌م: ده‌ره‌نجام
1. له سنورى گه‌رمیان نزیكه‌ى (60) ملیۆن مه‌تر دوجا زه‌وی به مین چێنرابو هه‌یه، له‌ورێژه‌یه تائێستا نیوه‌ى پاككراوه‌ته‌وه. به‌شى زۆری زه‌ویه پاكنه‌كراوه‌كان كه‌وتوه‌ته شوێنه دوره‌ده‌سته‌كانه‌وه، ئه‌مانه‌ش به‌زۆری شوێنى سه‌ختن.
2. له ماوه‌ى (8) ساڵدا، (10) هاوڵاتی له سنوره‌كه به مین گیانیان له‌ده‌ستداوه و (6)ى دیكه‌ش بریندار بون.
3. به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروباری مین له گه‌رمیان، سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ى مینی سنوره‌كه ده‌كات، پێشتر رێكخراو و كۆمپانیاكان له سنوره‌كه‌دا كاریان كردوه، به‌ڵام له ساڵی 2014ـه و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه گشتیه‌دا، سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی مین ده‌كات.
4. به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروباری مینی گه‌رمیان، به‌پێی به‌رنامه و بنه‌مایه‌ك كارده‌كات بۆ له‌ناوبردنى مینى سنوره‌كه، كه به پلانی (A,B,C,D) ناوى ده‌به‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌ده‌ن به‌و شوێنانه‌ى كه نزیكن له شوێنى نیشته‌جێبون و مه‌ترسیان بۆ سه‌ر دانیشتوان زیاتره.
5. به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ناوبراو، به‌ده‌ست زۆر كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت، له نمونه‌ى نه‌بونى فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یی، نه‌بونى بودجه‌ى پێویست، نه‌بونى ئالیاتى گونجاو بۆ به‌رده‌وامی ئیشوكاره‌كانیان.
6. كارى روپێوی و له‌ناوبردنى مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان ئێستا زۆر سست و لاوازه، به‌كاریگه‌ریی قه‌یرانى دارایی و خه‌رجنه‌كردنى بودجه‌ى پێویست بۆ دروستكردنى تیمى تایبه‌ت به‌م بواره.
7. كارمه‌ندانى ئه‌م بواره روبه‌ڕوى زۆر كێشه ده‌بنه‌وه، به‌شێكى زۆریان دانه‌مه‌زراون، ئه‌وانه‌شى دامه‌زراون به گرێبه‌ستن و مافیان دیارییكراو نییه.
دوه‌م: راسپارده‌كان
1. ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كى زۆره كار له بوارى مین دا ده‌كرێت، به‌ڵام به‌پێی پێدراوه‌كان، هێشتا نیوه‌ى روبه‌رى زه‌ویه پیسبوه‌كان به مین پاككراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته حكومه‌ت جیدییتر كاربكات و بژارده‌كان تاوتوێ بكات و هه‌نگاوى پێویست هه‌ڵبێنێت.
2. ئه‌گه‌رچی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاروباری مین هه‌یه له سنوره‌كه، به‌ڵام زۆرتر ناوه هه‌تا ده‌زگایه‌كى ته‌واو فه‌رمی، چونكه هه‌م فه‌رمانبه‌رى هه‌میشه‌یی نیه، هه‌م به‌ش و هۆبه‌كانى به ته‌واوى پێكنه‌هێنراون، بۆیه ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكرێت.
3. سنورداریی ستاف و كه‌مبونه‌وه‌ى چالاكیه‌كان، ده‌بێت له‌لایه‌ن به‌رپرسانى سنوره‌كه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى بكرێت، چونكه به‌پێی به‌دواداچونه‌كانمان، له ناوچه‌كانى دیكه‌دا دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه نیه.
4. له غیابی كه‌م چالاكی و سنورداریی تواناى حكومه‌ت دا، پێویسته هانى هێنانى رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌م بواره بدرێت بۆ كاركردن له سنوره‌كه و پاككردنه‌وه‌ى روبه‌ره پیسبوه‌كان به مین، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌رفه‌تى كار بۆ ئه‌و كارمه‌نده پسپۆڕانه ده‌ڕه‌خسێنرێت كه بێكارن.
5. نه‌بونى توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌م بواره‌دا، كه‌لێنێكى گه‌وره‌یه، بۆیه هانى ده‌زگا زانستیه‌كانى سنوره‌كه و به‌تایبه‌تى زانكۆی گه‌رمیان ده‌ده‌ین وه‌كو ناوه‌ندێكى مه‌عریفی دیار، كه گرنگی زیاتر به‌م بواره و لێكه‌وته‌كانى بده‌ن.
6. بره‌وی زیاتر به هۆشیاری بدرێت له بوارى مین و ته‌قه‌مه‌نى، به‌تایبه‌تى له‌و شوێنانه‌ى كه حاڵه‌ته‌كه تیایاندا زیاتره یان هاوڵاتیان هاموشۆی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت سود له رێكخراو و گروپه مه‌ده‌نیه خۆبه‌خشه‌كان وه‌ربگیرێتلە راپۆرته‌كه‌ى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیاندا، به وردى باس له قه‌باره‌ى كێشه‌ى مین "لغم" له ناوچه‌ى گه‌رمیان كراوه، ورده‌كاری بۆ نه‌خشه‌ى دابه‌شبونى ناوچه پیسبوه‌كان به مین كراوه، هه‌روه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ت كراوه له چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشه‌یه.