رادیۆی دەنگ
بەشێک لە ئۆتۆمبێلی فەرمانگە حکومییەکانی گەرمیان جامەکانیان رەش کراوە، ئەمەش بەپێچەوانەی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆیە.
لەماوەکانی پێشودا وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند کە هاوڵاتیان دەتوانن جامی ئۆتۆمبێلەکانیان رەش بکەن، بۆ هەر رێژەیەکیش لە رەشکردن، بڕێک پارە لە لە بەرامبەریدا وەردەگیرێت.
بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلەکان تەنها ئەم ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە: 'ئۆتۆمبێلەكانی پرۆتۆكۆڵی حكومەت، ئۆتۆمبێلەكانی سەرۆكایەتی هەرێم لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكانی كونسوڵگەرییەكان، هەروەها ئۆتۆمبێلەكانی هەڵگری تابلۆی شارستانی'.
بەپێچەوانەی بڕیارەکەوە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی فەرمانگە حکومییەکانی گەرمیان چ لە فەرمانگە مەدەنییەکان یان فەرمانگە سەربازییەکان، ئەو بڕیارەیان بەسەردا جێبەجێ نەکردوە و جامەکانیان رەش کراوە.
بەپێی وتەی بەرپرسانی هاتوچۆ، ئەو کارە پێچەوانەی یاسایە، هەر ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەردا بگیرێت بەو هۆکارە، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
-
هەواڵزانکۆی گەرمیان: نابێت هیچ مامۆستایەکی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکات
-
زۆرترین بینراوەکان