ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى مین بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه نه‌یتوانیوه هیچ روپێویه‌كى تایبه‌ت بۆ مین له سنوره‌كه ئه‌نجام بدات، ئه‌ویش به‌هۆى نه‌بونى ئۆتۆمبێلى پێویسته‌وه.
له‌میانه‌ى راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، جه‌لال شێخ جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی كاروبارى مین له گه‌رمیان ده‌ڵێت: له سنورى گه‌رمیان ناوچه‌مان هه‌یه مینى تێدایه و قابیلى زیادكردنه، ئێمه له قۆناغى روپێویداین بۆ به‌شێكى زۆرى ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام وا بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه هیچ روپێویه‌كمان ئه‌نجام نه‌داوه، هۆكارى ئه‌مه‌ش نه‌بونى پێداویستى بوه به‌تایبه‌ت ئۆتۆمبیل كه ته‌نها 2 دانه‌مان هه‌یه، ئه‌وانى دیكه‌ش هه‌موى گرێبه‌ست بون بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه بۆمان.
باسی له‌وه‌شكرد: بڕیاره 5 ئۆتۆمبێلمان بۆ بكڕن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ته‌نده‌ریندایه و چاوه‌ڕوانین، به كڕینى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ئه‌وه ده‌توانین 2 تیم بخه‌ینه كار و 100 هه‌زار مه‌تر دوجا زه‌وى پاكبكه‌ینه‌وه.
وتیشى: به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م بوین له پرۆسه‌ى پاكسازى مین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى %90ى كاره‌كان راگیراوه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نها حاڵه‌تى له ناكاوه كار ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شاره‌وانى قه‌زاى رزگاریی بكرێت به پله یه‌ك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
-
هەواڵلەسەر هێرشکردنە سەر شاخی زمناکۆ قایمقامی دەربەندیخان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان