ده‌نگ نێت
له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناحیه‌ى سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیانه، كێشه‌ى خراپی قوتابخانه‌كان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك له گوندێكى ئه‌و ناحیه‌یه كه گه‌وره‌ترین بير‌ى نه‌وتى لێیه، به‌هۆی نه‌بونى بیناوه، پۆله‌كان تێكه‌ڵ كراون و كاتى وانه‌كان كورت كراونه‌ته‌وه.
عه‌بدولقادر ئیبراهیم، به‌ڕێوبه‌رى قوتابخانه‌ى حه‌سیره‌ى بنه‌ڕه‌تى له ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا، له دواین راپۆرتى یه‌كه‌ى چاودێری حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ ده‌ڵێت: له پۆلى 1 بۆ 9ی بنەڕەتیمان هه‌یه كه 67 قوتابین، ناچاربوین به‌هۆى كه‌مى ژور پۆلى 1و2 تێكه‌ڵ بكه‌ین له‌گه‌ڵ 4 و5، كه هه‌ر پۆلێكیان 20 خوله‌ك ده‌خوێنن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپى هه‌بوه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌و گونده یه‌كێكه له گونده "ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى" سنورى گه‌رمیان و به به‌رهه‌مترین بيره نه‌وتیه‌كانى گه‌رمیان له‌وێدایه.
ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاى سه‌ر به قه‌زاى كفری، چوار بير/كێڵگه‌ى نه‌وتی تێدایه كه كۆمپانیای گازپرۆم نه‌فتی روسی وه‌به‌رهێنانى تێدا ده‌كات، به‌رهه‌مى نه‌وتى رۆژانه‌شى له‌نێوان 25-30 هه‌زار به‌رمیله..
پێشتریش كۆمپانیای گازپرۆم كه وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌ى نه‌وتى سنوره‌كه‌دا ده‌كات، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه داب‌و كه له ساڵی 2021 دا هاوكارى چه‌ندین قوتابخانه‌ى سنوره‌كه‌یان كردوه، له‌نێویشی دا قوتابخانه‌ى گوندی حه‌سیره.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
زۆرترین بینراوەکان