ده‌نگ نێت
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئامادەی ئاشکراکردنی داهاتەکەی نیە کە لە شۆفێران وەردەگیرێت بە ناوی رێگاوبانەوە، هەریەکە لە بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان و شارەوانیەکانی ئەم ناوچەیە رەتیدەکەنەوە داهاتی هاتوچۆیان بۆ بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پرۆژەی رێگاوبان و شەقامی پێ ئەنجام بدەن.
به پێی راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان كه له‌باره‌ى گرفته‌كانى شه‌قام و رێگاوبانهكانى گه‌رمیانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه عەدنان خەلیل، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان رەتیکردەوە هیچ داهاتێکی هاتوچۆ بگەڕێتەوە بۆیان، وتی: ”وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن داوایکردوە ئەو داهاتە بدرێت بە وەزارەتەکەمان و خزمەتى رێگاوبانەکانى پێ بکرێت نەک بدرێت بە وەزارەتى ناوخۆ“.
هاوكاتى به پێی راپۆرته‌كه بۆ شارەوانیەکانیش بەهەمان شێوەیە، ئەکرەم ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، دەڵێت: هیچ پارەیەکمان لە داهاتی هاتوچۆ بۆ ناگەڕێتەوە بۆ نۆژەنکردنەوە، لە داهاتەکەی خۆشمان تەنها لەم چەند ساڵەی کۆتایدا توانیومانە (١٥٪)ی خەرج بکەین بۆ پرۆژه‌كانمان.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئامادە نیه داهاته‌كه‌ى ئاشکرا بكات.
یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان پرۆژه‌یه‌كى رادیۆى ده‌نگه به پاڵپشتى رێكخراوى(NED)ى ئه‌مریكى ئه‌نجامیده‌دات و به‌دواداچون بۆ كێشهوگرفتهكانى گه‌رمیان ده‌كات.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
-
هەواڵرێڕەوی روباری سیروان رێکدەکرێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان