رادیۆی دەنگ
دوای زیاتر لە ٨ مانگ کارکردن، دیزانێکی نوێ بۆ کۆرنیشی کەلار پێشکەشکراوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش تێبینیان لەسەر بوە و ناردویانەتەوە بۆ کۆمپانیا.
پێشتر رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە، دوای ٨ مانگ تێپەڕبون بەسەر داڕوخانی کۆرنیشی کەلار، بەڵام پێدەنێینە وەرزی بارانبارینی نوێوە و تاوەکو ئێستا هەنگاوی چارەسەری بنەڕەتی بۆ دیزاینی کۆڕنیشەکە، نەنراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لەئێستادا کۆمپانیای جێبەجێکاری بڕگەی یەکەمی کۆڕنیشی کەلار (مارینا)، دیزانێکی ئامادەکردوە و خستویەتی بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدەن ئاخۆ پەسەندی دەکەن یان نا.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی بەرپرس کە بەمەرجی ناونەهێنانی قسەی بۆ رادیۆی دەنگ کرد، فەرمانگەکانی وەک (ئاودێریی، شارەوانی و وەبەرهێنان) سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکەن و چێکی دیزاینەکە دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی دیزاینەکە نێردرا بۆ ئەو کایەنانە و چێککرایەوە، دوبارە نێردراوەتەوە بۆ کۆمپانیا، چونکە ژمارەیەک هەڵە و کەموکوڕیان لێدەرکردوە و داوایانکردوە کومپانیا چاکیان بکاتەوە و جارێکی دیکە دیزاینەکەیان بۆ بنێرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵگەسفرۆشەکانی کەلار نرخەکەیان بەرزکردەوە و چاودێریی بازرگانییش هاتە سەر هێڵ
-
-
وتاردواین هەناسە و گیانەڵای پەروەردە و خوێندنی باڵا
-
-
هەواڵبۆچی کاتی دابەشکردنی ئاو لەکەلار دەگۆڕدرێت؟ بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار رونکردنەوە دەدەت
-
-
راپۆرتئیدارەی گەرمیان لە بەردەم پرسی خۆبەڕێوەبەریدا؛ ئاستەنگە حكومڕانییەكانی دوای كشانەوەی یەكێتی
-
-
هەواڵلەگەڵ بەرزبونەوەی نرخەکەیدا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوت لە گەرمیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان