رادیۆی دەنگ
سەرەڕای بڕیارێکی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ قەدەغەکردنی سەردانی کادرانی حیزب بۆ فەرمانگە حکومییەکان، لێپرسراوی بەشی کۆمەڵایەتی مەڵبەندی گەرمیانی ئەو حیزبە، سەردانی فەرمانگەیەک دەکات و باس لە دیداری چەند بەڕێوبەرێکی تریش دەکات.
بەپێی ئەو وێنانەی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، مەلا ناسر، کارگێڕی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی بەشی کۆمەڵایەتی مەڵبەندەکە، سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلاری کردوە و چاوی بە بەڕێوبەرەکەی کەوتوە.
مەلا ناسر ئاماژەی بەوەشداوە کە لە پەراوێزی سەردانەکەیدا، لەناو نەخۆشخانەکەدا چاوی بە بەڕێوبەری باری شارستانیی گەرمیان و چەند ئەفسەرێک و بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار کەوتوە.
هاوکات ئاماژەی بە مەبەست و سروشتی سەردانەکە نەکردوە.
ئەم سەردانەی کارگێڕێکی مەڵبەندی گەرمیان، لە کاتێکدایە کە لە کۆتایی مانگی رابردودا، رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەڕێگەی نووسراوێکەوە سەرجەم ئۆرگانەکانی حیزبەکەی ئاگادار کردبوەوە کە بە هەمو شێوەیەک سەردانی کادر و بەرپرسانی حیزبی بۆ ناوەندە حکومییەکان و قوتابخانەکان قەدەغەیە.ِ
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکارەبای گەرمیان لەبارەی بەشە کارەبای سنورەکە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵدوای ٢ ساڵ نۆژەنکردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەکی بنگرد تەواو نەکراوە
-
-
هەواڵوەجبەیەکی تری زەوی فەرمانبەران لە کەلار دابەشکرا
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەبارەی روداوی دۆزینەوەی تەرمی ٢ کەس لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار
-
-
هەواڵدو کەسی تر لەسەر کەیسی گەنجەکەی کفری دەستگیرکران
-