وردەکاریی روداوی دەستگیرکردنی گەنجێک لە قەزای کفری
هەواڵ
05:27PM - 2026-10-30 , بینین : 1,735


رادیۆی دەنگ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای کفری گەنجێک دەستگیر کرا، بەرپرسێکی ئەمنیش رایدەگەیەنێت کە گەنجەکە بەناوی "دـاعـ..ـ.ـش"ـەوە هەوڵی نانەوەی پشێویی داوە.

بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای کفری لەکاتی نوێژی هەینیدا، گەنجێک هەستاوە بە دابەشکردنی ژماریەک کاغەز بەسەر چەند مزگەوتێکدا، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا و رادەستی هێزەکانی ئاسایشی گەرمیانیان کردوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی کە قسەی بۆ رادیۆی دەنگ کردوە، گەنجەکە ژمارەیەک پارچە کاغەزی لەنێو چەند مزگەوتێکدا بڵاوکردوەتەوە.

وتیشی: لەسەر کاغەزەکان نوسرابو 'دولە اسلامییە (دـ..ـاعـ…ـش)' و بانگەشەی نانەوەی پشێویی کردوە.

دەشڵێت: گەنجەکە لەدایکبونی ساڵی ۲۰۰٦ بوە و دانیشتوی قەزای کفرییە، لەئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

↑