سەرۆکی شارەوانی کەلار: بەمزوانە پرۆژەیەکی ریسایکلین لە کەلار دروست دەکرێت
هەواڵ
01:43PM - 2026-10-29 , بینین : 69


رادیوی دەنگ

تاوەکو ئێستا لەکەلار پرۆژەیەک نییە بۆ دوبارە بەکاهێنانەوەی خاشاک، سەرۆکی شارەوانی کەلاریش رایدەگەیەنێت مۆڵەت دراوە بە پرۆژەیەکی ریسایکلین و بەمزوانە دروست دەکرێت.

سامان رەحیم، سەرۆکی شارەوانی کەلار بۆ رادیۆی دەنگ وتی: مۆڵەتی پرۆژەیەکی ریسایکلینمان داوە بەهاوڵاتییەک بڕیارە بەم نزیکانە دەست بەکارەکانی بکات.

وتیشی: یەکێک لە مەرجەکانی پرۆژەکە ئەوە بو کە پێویستە نزیکەی ۲۰۰ کارمەند بخاتەسەر کار کە هەموویان گەنجی گەرمیان بن.

دەشڵێت: پرۆژەی ریسایکلین بۆ ژینگەی گەرمیان بەگشتی و گەرمیان بەتایبەت پێویست بو، بەتایبەت بۆ لەمەودوا ئەو پاشماوانە فڕێنادرێنە دەشتودەر، بەڵکو دوبارە بەکار دەهێنرێنەوە.

↑