سەرپەرشتیاریی بەنداوەکانی گەرمیان: "بەنداوەکانمان ئامادە کردوە بۆ گلدانەوەی ئاو لەم وەرزەی باران باریندا"
هەواڵ
07:49PM - 2026-10-29 , بینین : 86


رادیۆی دەنگ

سەرپەرشتیاریی بەنداوەکانی گەرمیان جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر ٤ بەنداوەکەی سنورەکە ئامادەکراون بۆ گلدانەوەی ئاو لەم وەرزەی باران بارین.

جەبار مەحمود، سەرپەرشتیاریی بەنداوەكانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگی وتی: ساڵی رابردو وەرزێکی باشی باران بارینمان تێپەڕاند و تەواوی بەنداوەكانی سنورەكە سەرڕێژیان كردوەو سودێكی باشیان لێ وەرگیراوە و تەنانەت بەنداوی ئاوەسپی لە ناحیەی ئاوەسپی  ئێستاش سەرڕێژدەكات.

وتیشی: بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای كفری بەهۆی گیرانی دەرچەكەی بە قوڕولیتە هەستاین بە دانان دو بۆڕی ٥ ئینج بۆ ئاودانی تەواوی ئەو زەوییە كشتوكاڵیانەی لە چواردەورین و ئەمەش وای كردوە گرفتەكەی چارەسەر ببێت.

باسی لەوەشكرد: هەردو بەنداوەكەی دیكە كە خۆی دەبینێتەوە لە بەنداوی حەسەن كەڕنوش و توڕەجار لە سنوری ناحیەی شێخ تەویل كە ئامادەكراون بۆ گلدانەوی ئاو بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ.

↑