خاوەن نوسینگەیەکی خانوبەرە: خواست لەسەر خانوی کرێ لە کەلار زیاد بوە
هەواڵ
11:03AM - 2026-10-29 , بینین : 102


رادیۆی دەنگ

خاوەن نوسینگەیەکی خانوبەرە لە کەلار جەخت لەوە دەکاتەوە کە هۆکاری زۆری داواکاری لەسەر کرێی خانو لە قەزاکە ئەوەیە کە بوە بەسەنتەرێکی تەندروستی و بازرگانی.

هێمن محەمەد، بەڕێوبەری عەقاراتی میدیای حاجی عەلی لە کەلار بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: هۆکاری زۆری داواکاری لەسەر خانوی کرێ لە شاری کەلار بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی دەگەڕێتەوە، یەکێک لەوانە گەشەی خێرای دانیشتوان و رێژەی هاوسەرگیرییە لەلایەن گەنجانەوە خواستێکی بەرچاوی دروستکردوە.

دەشڵێت: لە لایەکی دیکەشەوە کەلار وەک سەنتەری کارگێڕی، تەندروستی و بازرگانی گەرمیان، لەگەڵ بونی زانکۆی گەرمیان و پەیمانگاکان، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەر، کاسبکار و خوێندکار رو لە شارەکە دەکەن کە هەموویان پێویستیان بە خانوی کرێیە.

جەختی لەوەشکردەوە: لەبەرامبەر ئەم خواستە زۆرەدا، خستنەڕوی خانو وەک پێویست نییە، هاوکات چاوەڕوان دەکرێت لەساڵی نوێدا بە رادەستکردنی زیاتر لە ٤ پڕۆژەی نیشتەجێبون، ئاستی داواکاری لەسەر خانوی کرێ بەشێوەیەکی بەرچاو کەم ببێتەوە.

↑