سەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
هەواڵ
12:13PM - 2026-10-28 , بینین : 126


رادیۆی دەنگ

دوای چوار ساڵ، سەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت و سیروان کامیل لەجێگەی عەلی خورشید دەستبەکاردەبێت.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کە بە ژمارە (١١٤٦٠) لە رێکەوتی (٢٠/ ١٠/ ٢٠٢٦)ـدا بە واژوی ساسان عەونی- وەزیری شارەوانی دەرچوە و وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، ئاماژەی بە بەخشینی ئەندازیار- عەلی خورشید کردوە لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی.

هاوکات ئاماژەی بە دانانی ئەندازیار- سیروان کامیل ئیبراهیم کردوە وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی کفری بە وەکالەت، لە سەر میلاکی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان.

لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتیان بەشێوەیەکی باشتر" بڕیار لە گۆڕانکارییەکە دراوە.

عەلی خورشید کە پلەکەی یاریدەدەری سەرۆکی ئەندازیارانە، لە رێکەوتی ٢٨/ ٨/ ٢٠٢٢، لەجێگەی قادر فاتیح وەکو سەرۆکی شارەوانی کفری دەستبەکاربو.

↑