رادیۆی دەنگ
ئەو کەسەی لەکەلار بەتۆمەتی بونی وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلەکەیدا راگیرابو، ئەمڕۆ بە فەرمانی دادوەر بە کەفالەت ئازادکرا.
سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو کەسەی دوێنێ بە تۆمەتی ماددەی ۲ـی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیرا، ئەمڕۆ بە بڕیاری دادوەر بە کەفالەت ئازاد کرا.
وتیشی: دۆسییەکە دانەخراوە، بەڵکو لێکۆڵینەوەی زیاتری تێدا دەکرێت و دوای تەواوبونی لێکۆڵینەوەکانیش دۆسییەکە دەنێردرێتە دادگای تایبەتمەند بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەری.
دوێنێ لە قەزای کەلار کەسێک کە وەکو کەسایەتییەکی ئاینی و قورئانخوێن ناسراوە و لە مزگەوت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەرکەوتوە، بەتۆمەتی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر وێنەی ئافرەتان لەنێو مۆبایلەکەیدا بوە، بە فەرمانی دادوەر راگیرا، دۆسییەکەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-