رادیۆی دەنگ
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێت مامۆستایانی زانکۆ لە ناوەندە ئەهلییەکاندا دەوام بکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەیەک مامۆستای زانکۆکە لە پەیمانگا و قوتابخانە ئەهلییەکاندا دەوام دەکەن و وانە دەڵێنەوە.
بەپێی نوسراوێکی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لە رێکەوتی (۱٤ـی ۱۰ـی ۲۰۲٦) دەرچوە و وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، جەخت لە گشتاندنی رێکەوتی (۹ـی ۷ـی ۲۰۲٥) دەکاتەوە، بەوەی نابێت مامۆستایانی زانکۆکە لە پەیمانگا و قوتابخانە ئەهلییەکان دەوام بکەن و وانە بڵێنەوە.
بەپێی نوسراوەکە، رێگە نادرێت مامۆستایان وانە بڵێنەوە و دەوام بکەن لەناوەندە ئەهلییەکاندا بەبیانوی ئەوەی رێگا لەو بەرپرسیارێتییەیان دەگرێت کە لەنێو زانکۆدا هەیانە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی گەرمیان لە پەیمانگا و ناوەندە ئەهلییەکان بەئێستاشەوە وانە دەڵێنەوە و دەوام دەکەن، بەبێ ئەوەی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدوای ٨ مانگ هێشتا دیزانێکی نوێ بۆ کۆڕنیشەکەی کەلار دروستنەکراوە
-
-
هەواڵپێشبینی بەرهەمهێنانی ٤ هەزار تەن برنج لەگەرمیان دەکرێت
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر روداوی تەقەکردنەکەی کەلار
-
-
هەواڵتابلۆی ژمارە کاتیی لە ئۆتۆمبیلی فەرمیی بەڕێوبەری ئەوقافی گەرمیان دەدرێت
-
-
هەواڵلەمساڵدا ٤٠ شوێنکار لەگەرمیان بەهۆی دەستەبەری کرێکارانەوە دراونەتە دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان