بەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
هەواڵ
06:27PM - 2026-10-22 , بینین : 685


رادیۆی دەنگ

کەمێک پێش ئێستا لە نزیک قەزای کەلار، کەسێک دەستگیرکراوە کە تۆمەتبارە بەوەی نزیکەی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەری پێبوە لە جۆری کریستاڵ.

بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، کەسەکە لە رێگای نێوان کەلار- دەربەندیخان و نزیک بە گوندی تازەدێ دەستگیرکراوە، تۆمەتبارە بە بازرگانییکردن و گواستنەوەی مادەی هۆشبەر و نزیکەی کیلۆیەک لە مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵی پێبوە.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەی کرد، کەسەکە کارمەندی یەکێک لەدەزگا ئەمنییەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیانە و لەلای هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان و بە فەرمانی دادوەر، دەستبەسەرە.

↑