بڕیارە بەمنزیكانە گەڕی دوەمی پڕۆژەی گەشانەوە کە تایبەتە بە پێدانی قەرز بۆ گەنجان، بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە لە گەرمیان، بڕیاردەری پڕۆژەكەش دەڵێت: تەنها بڵاوكردنەوەی لینكەكەی ماوە.
پرۆژەی گەشانەوە کە لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بریتییە لە پێدانی قەرزی بچوک بە گەنجان. بڕەکەیشی لەنێوان ٣٠ ملیۆن تا ١٥٠ ملیۆن دینارە، کە بڕیارە بەو کەسانە بدرێت کە تەمەنیان ٢٥ بۆ ٦٠ ساڵە و خاوەنی پرۆژەیەکی بازرگانی و پیشەسازیی بن کە تەمەنی لە ساڵێك زیاتربێت و بیانەوێت پەرەی زیاتری پێبدەن.
ئارام كەریم، بڕیاردەری پڕۆژەی گەشانەوە لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: هەمو كارەكانی پڕۆژەی گەشانەوە تەواوبوە، تەنها کاراکردنی لینكەكەی ماوە.
جەختیشیکردەوە: بەمنزیكانە لینکەکەش کارا دەكرێت و بڵاودەكرێتەوە، بۆ ئەوەی گەنجان داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
بڕوای خۆیشی پیشاندا کە پێش ساڵی نوێ کاراکردنەکە ئەنجام بدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکێشەی نەبونی فەرمانبەری یاسایی لە شارەوانی رزگاریی چارەسەرکرا
-
-
هەواڵلە گەرمیان ئامێرێک بۆ ئاگادارکردنەوە لە تیشکە ئاوێنییەکان دادەنرێت
-
-
هەواڵکەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە ماڵی 'نەقیب هاوڕێ' دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵکارەبا لەگەرمیان ٤٠ مێگاوات کەمیکردوە
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانی گەرمیان بۆ هاوڵاتیان: لە بەرزکردنەوەی نرخی شتومەک ئاگادارمان بکەنەوە
-