رادیۆی دەنگ
بەهۆی بەستنی پێوەری کارەباوە، کێشە کێشە لەنێوان بەشدارانی پرۆژە نیشتەجێبونەکانی گەرمیان و کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری پرۆژەکان دروستدەبێت، وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت دەبێت بە هاوبەشی پارەکە بدرێت و کارەبای گەرمیانیش دەڵێت بڕیارەکە حکومەت داویەتی.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، گرفتەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری پرۆژەکانی نیشتەجێبون، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پارەی پێوەرەکان بدەن، لەبەرامبەردا هاوڵاتیان ئامادە نین پارە بدەن و بە بەرپرسیارێتیی کۆمپانیاکەی دەزانن.
لەبارەی کێشەکەوە، هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران، پێویستە بەشێک لە پارەی پێوەرەکە کۆمپانیا بیدات و بەشێکی دیکەشی خاوەن یەکەکان بیدەن.
دەشڵێت: حکومەت ئاگاداریی کۆمپانیاکانی کردوەتەوە کە پێویستە یەکەکان پێوەریان بۆ ببەسترێت، ئەگەرنا کۆمپانیا غەرامە دەکرێت، کۆمپانیاش داوا لە خاوەن یەکەکان دەکەن پارە بێنن بۆ کڕینی پێوەر، بەڵام ئەوان نایهێنن و بەمشێوەیە گرفت دروست بوە.
بەپێی وتەی بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان: "ئەگەر تاوەکو ماوەیەکی دیکە پێوەرەکە نەبەسترێت، بێ گومان حکومەت کارەبای پرۆژەکان و یەکەکان دەبڕێت".
لایخۆشییەوە، ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بڕیارەکە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە لەمەودوا هەرکەس پێوەری زیرەک دەبەسترێت چ لە خانوی نوێ بێت یان پرۆژە نیشتەجێبونەکان و بڕی ۱۹٥ دۆلاری لێوەردەگیرێت.
وتیشی: پێشتر پێوەری زیرەک بۆ هەر خانویەک ببەسترایە پارەی لێوەرنەدەگیرا، بەڵام ئێستا ئەو بڕە پارەیەی لێوەردەگرێت.
دەشڵێت: بڕیارەکە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە و تەنها جێبەجێکردنی لەسەر بەڕێوبەرایەتی کارەبایە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
-
هەواڵبڕیاردەری پڕۆژەی گەشانەوە بۆ قەرزی بچوک: بەمنزیكانە لینكی خۆتۆماركردن لە گەرمیان بڵاودەكرێتەوە
-
-
هەواڵکێشەی نەبونی فەرمانبەری یاسایی لە شارەوانی رزگاریی چارەسەرکرا
-