جارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
هەواڵ
09:01PM - 2026-10-21 , بینین : 46


رادیۆی دەنگ

وابڕیاربو خزمەتگوزارییەکانی ١٤٤ شوقە بۆ کەمدەرامەتان تەواو بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە، بەڕێوبەری ئاوەدانکردنەوەی گەرمیانیش دەڵێت: هۆکارەکەی نەبونی بودجەیە.

پشتیوان عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بۆ ماوەی نزیکەی ٧ مانگە کارەکانی خزمەتگوزارییەکانی ئەو ١٤٤ شوقەیە راگیراوە کە بڕیارە بۆ کەمدەرامەتانی گەرمیان دروستبکرێت، هۆکارەکەشی خەرجنەکردنی پارەیە بۆ کۆمپانیا.

دەشڵێت: پرۆژەکە خۆی پێویستی بە یەک ملیار دینارە بۆ ئەوەی تەواو بکرێت، کۆمپانیاش بە گوژمەی ٤٠٠ ملیۆن دینار کاری کردوە، کچی تەنها ١٤ ملیۆن دیناری بۆ خەرجکراوە.

جەختی لەوەشکردەوە: نەبونی پارە وایکردوە کارەکان بوەستێت، چاوەڕوان دەکەن لەم نزیکانەدا پارەی بۆ خەرجبکرێت بۆ ئەوەی تەواوی بکرێت.

↑