کێشەی نەبونی فەرمانبەری یاسایی لە شارەوانی رزگاریی چارەسەرکرا
هەواڵ
01:38PM - 2026-10-20 , بینین : 179


رادیۆی دەنگ

بۆماوەی زیاتر لە دو ساڵە سەرۆکایەتی شارەوانی رزگاریی بەشی یاسایی نەبو، ئەمەش ببوە گرفت بۆ هاوڵاتیان، سەرۆکی شارەوانی قەزاکەش دەڵێت: کێشەکە چارەسەر کراوە.

رێباز حەمید، سەرۆکی شارەوانی رزگاریی، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: ماوەی چەند مانگێکە فەرمانبەرێکی یاساییمان بۆ تەرخانکراوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیمانەوە.

دەشڵێت: فەرمانبەرەکە بەشێوەی تەنسیب لەلامان دەوام دەکات کاروبارە یاساییەکانمان بۆ بەڕێوەدەبات.

جەختی لەوەشکردەوە: ئەو بۆشاییەی پێشتر بەهۆی نەبونی بەشی یاساییەوە دروستبو، ئێستا نەماوە.

پێشتر رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە ک بەهۆی نەبونی بەشی یاسا و فەرمانبەری یاسایی لە شارەوانییەکە، کێشە روبەڕوی شارەوانی رزگاریی بوەتەوە و بوە بە هۆی دواکەوتنی مامەڵەی هاوڵاتیان و فەرمانگەکە.

↑