لەگەرمیان ١٨ كەس بەهۆی نوسینی پشتی ئۆتۆمبێلەوە سزادراون
هەواڵ
09:06PM - 2026-10-01 , بینین : 66


رادیۆی دەنگ

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرای دەکات لەماوەی ٦ مانگی ئەمساڵدا، ١٨ كەس بەهۆی نوسینی پشتی ئۆتۆمبێل و دانانی لەزگەی نوسینەوە، سزادراون؛ سزاکانیش پێبژاردن بون.

سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ماوەی ٦ مانگی ئەمساڵدا ١٨ كەس سزادراون بەهۆی نوسین لە پشتی ئۆتۆمبێلەكانیان یاخود دانانی لەزگە كە نوسینی تێدا نوسراوبێت، ئەمەش کارێکی نایاساییە و مەترسی سەرنجڕاكێشانی شۆفێرانی دوای ئۆتۆمبێلەكە و دروستبونی روداوی هاتوچۆ زیاد دەکات.

وتیشی: سزادانی ئەو کەسانە بەپێی رێکارێکە کە لەلایەن کارمەند و مەفرەزەکانمانەوە مۆڵەتەکانیان لێوەردەگیرێت و دوای سەردانی کردنیان بۆ بردنەوەی مۆڵەتەكەیان، سزای پێبژاردن “غەرامە” دەدرێن کە بڕەکەی ١٥ هەزار دینارە.

↑