کشتوکاڵی گەرمیان زەوی بۆ فەرمانبەرانی ناحییەکان لە کەلار تەرخاندەکات
هەواڵ
07:18PM - 2026-10-01 , بینین : 71


رادیۆی دەنگ

بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان دەڵێت: فەرمانبەرانی ناحیەکانی باوەنور و شێخ تەویل و مەیدان و قۆرەتو و شارەدێی گردەگۆزینە، لە قەزای کەلار زەوییان پێدەدرێت؛ کشتوکاڵی سنورەکەش زەویی پێویست تەرخان دەکات.

ئەرسەلان ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئیدارەی گەرمیان سەبارەت بە دابەشکردنی قۆناغی دوەمی زەوی فەرمانبەران کە ناحیەکانی دەوروبەری کەلاریش بگرێتەوە کۆبوینەوە.

دەشڵێت: چەند جارێک فەرمانبەرای ناحیەی باوەنور و شارەدێی گردەگۆزینە داوایان کردوە بەهۆی نەبونی زەوی لە سنوری خۆیان لە قەزای کەلار زەوییان پێبدرێت.

وتیشی: لە کۆبونەوەکە بەکۆی لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیارماندا کە فەرمانبەرانی ناحیەکانی باوەنور و شێخ تەویل و مەیدان و قۆرەتو لەگەڵ شارەدێی گردەگۆزینە، لە قەزای کەلار زەوییان پێ بدرێت.

جەجتی لەوەشکردەوە: کشتوکاڵی گەرمیانیش رەزامەندی دا بە تەرخانکردنی زەوی بۆ ئەو مەبەستە.

↑