رادیۆی دەنگ
پاش رێککەوتی هەرێم و بەغدا لەسەر کردنی کۆلێجەکانی خانەقین بە زانکۆ و داپێدانان بە زانکۆی گەرمیان، لەبارەی ئەوەی کەی ئەم رێککەوتنە دەبێت بەفەرمی، زانکۆی گەرمیان دەڵێت: لەسەر بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ماوە.
رۆژی یەکشەمە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەردو وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و عێراق کۆبونەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەی کۆلێجەکانی خانەقینی سەربە زانکۆی گەرمیان بکرێن بە زانکۆیەکی سەربەخۆ و داپێدانان بکرێت بۆ زانکۆی گەرمیان.
لەبارەی ئەوەی ئایا ئەم رێککەوتنە کەی دەبێت بە فەرمی، زانکۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت لەسەر بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ماوە.
پ.د. ئاراس زەینەڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: رێککەوتنەکەمان هێنایەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و بۆ ئەوەی دەستبکرێت بە کارەکانی پێویستە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم واژو بکات کە زانکۆی خانەقین دابمەزرێت.
وتیشی: ئەگەر ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم واژوی کرد ئەوکات دەچینەوە بەغدا و کۆبونەوەیەکی دیکەی لەسەر دەکرێت و دەستدەکرێت بە کارەکانی و زانکۆی خانەقین دادەمەزرێت.
بەپێی وتەی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان: " رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی زانکۆی خانەقین بە جۆرێک دەبێت کە سەرۆکی زانکۆکە خەڵکی خانەقین بێت و ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆکە وەردەگرێن نیوەیان بە سیستەمی زانکۆلاین بێت و نیوەشیان بە سیستەمی عێراق بێت".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەسەر زیانگەیاندن بە بینایەکی حکومی لەگەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵبەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان دەیانەوێت بگوازنەوە سەر کۆلێجەکانی خانەقین
-
-
هەواڵترافیک لایتێک لە فولکەی شار لەکەلار دادەنرێت
-
-
پرۆژەگرفتهكانى هاتوچۆ لهگهرمیان تاوتوێ دهكرێن
-
-
هەواڵبەهۆی ساختەکردنی بەنزینەوە لەکەلار ٢ کەس سزادران
-