رادیۆی دەنگ
لێدان لە کێڵگەی کۆرمۆر دۆخی کارەبای نیشتیمانی لە گەرمیان خراپ کردوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیانیش دەڵێت: دۆخەکە نائاساییە و لەم ساتەدا ئەگەر بتوانرێت لە باشترین حاڵەتدا نزیکەی ١٠ کاتژمێر کارەبا بدرێتە هاوڵاتیان.
ئالان ئەرکان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لە دوای لێدان لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە دۆخی کارەبا نائاساییە و تێکچوە.
وتیشی: نازانین رۆژانە چەند کاژمێر کارەبا دەدەین بە هاوڵاتیان، چونکە دەکەوێتە سەر بڕی بەرهەمهێنان.
دەشڵێت: لە باشترین حاڵەتدا نزیکەی ۱۰ کاتژمێر کارەبا دەدەین بە هاوڵاتیان، رۆژی واش هەیە چەند کاتژمێرێک کەمتر لەو بڕە دەدەین.
بەهۆی دۆخی نائاسایی کارەباوە، لەئێستادا مۆلیدە ئەهلییەکان جێگەی کارەبای نیشتیمانیان گرتوەتەوە، بەپێی ئامارێکی قایمقامیەتی قەزای کەلاریش رۆژانە ۱٤ بۆ ۲۰ کاتژمێر کارەبای مۆلیدە دەدرێت بەهاوڵاتیان، ئەوەش بەپێی دابەشکردنی کارەبای نیشتیمانی دەگۆڕێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەڵ بەرزبونەوەی نرخەکەیدا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوت لە گەرمیان نییە
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: گرانی نرخی کارەبا هۆکار بوە بۆ دانانی سیستەمی سۆلار لە پرۆژە بازرگانییەکان
-
-
هەواڵمەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیی: گۆڕانکاریی لە پۆستە حکومییەکان بەردەوامیی دەبێت
-
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: برنجی گەرمیان هیچی نامێنێتەوە و هەموی دەفرۆشرێت
-
-
هەواڵلە گەرمیان هەندێک لە مامۆستایان دەوامی فەرمی لەبەر قوتابخانە ئەهلییەکان بەجێدێڵن
-