رادیۆی دەنگ
ژورێکی فەرمانگەی ئاوی ناحییەی زینانە لەگەرمیان پەنجەرە و دەرگاکانی دەشکێنرێت، بەڕێوبەری ناحییەکەش دەڵێت: کەسێکمان بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو کارە راگرتوە.
بەپێی ئەم ڤیدیۆیەی بۆ رادیۆی دەنگ نێردراوە، ژورێک کە بیری ئاوی تێدایە، دەرگا و پەنجەرەکانی تێکشکێنراوە.
وەهاب ئەحمەد، بەڕێوبەری ناحییەی زینانە، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو ژورە لەئێستادا بەکارناهێنرێت لەلایەن حکومەتەوە، لەماوەکانی رابردودا چەند گەنجێکی ناحییەکە داوایان کرد بەکاری بێنن بۆ شەو مانەوە، ئێمەش رێگەمان پێدان.
وتیشی: ئەمشەو لەلایەن گەنجێکەوە دەرگا و پەنجەرەکانی شکێنراوە.
بەپێی وتەی بەڕێوبەری ناحییەی زینانە، ئەو کەسەی تۆمەتبارە بەو کارە لەلایەن یاردەدەرێتی ئاسایشی ناحییەکەوە دەستگیر کراوە و لەئێستادا بە پێی ماددەی ٤۷۷ لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە به شکاندن و تێکدانی بەئەنقەست بۆ موڵک و ماڵی کەسانی تر، دەستگیر کراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان دەیانەوێت بگوازنەوە سەر کۆلێجەکانی خانەقین
-
-
هەواڵترافیک لایتێک لە فولکەی شار لەکەلار دادەنرێت
-
-
پرۆژەگرفتهكانى هاتوچۆ لهگهرمیان تاوتوێ دهكرێن
-
-
هەواڵبەهۆی ساختەکردنی بەنزینەوە لەکەلار ٢ کەس سزادران
-
-
هەواڵبەهۆی پێنەدانی قیستەوە کارەبا لەژمارەیەک ماڵی پرۆژەی مامۆستایان دەبڕدرێت
-