رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان دەڵێت ئەو هاوڵاتیانەی كە بە سیستەمی سۆلار كارەبا بۆ خۆیان دابین دەكەن كارەبا زیادەكەیان بفرۆشنەوە بە حكومەت و لە بەرامبەردا ئەگەر قەرزیان هەبێت لێیان وەرناگیرێت.
ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: رێژەیەكی زۆر هاوڵاتیان پەنایان بردۆتە بەر دانانی سیستەمی سۆلار، بەڵام ئەوە گرفتە كە رێژەیەكی كەمیان لە بەڕێوبەرایەتیمان خۆیان تۆماردەكەن و ناشزانین هۆكار چییە.
وتیشی: لە بەڕێوبەرایەتیمان بەشی وزە نوێبوەكانمان هەیە هەمو ئەو كەسانەی بە سۆلار كارەبا بۆ خۆیان دابین دەكەن دەتوانن بێن و خۆیان تۆماربكەن و هەر كارەبایەكی زیادە هەبو بیگەڕێننەوە بۆ ناو تۆڕ و لە بەرامبەردا ئەگەر هاوڵاتیەكە پارە قەرزاربێت بەشی ئەو كارەبایەی گەڕاندویەتییەوە قەرزەكەی لێ وەرناگیرێت یانیش ئەگەر خۆی قەرزار نەبێ دەتوانێت بیبەخشێت بە كەسێكی دیكە.
باسی لەوەشكرد: تائێستا ١١٥ هاوبەش خۆیان تۆماركردوە كە بە سیستەمی سۆلار كارەبا بۆ خۆیان دابین دەكەن لە گەرمیان، بەڵام لەم رێژەیە زۆر زیاتر هەیە و هێشتا خۆیان تۆمارنەكردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-