لەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
هەواڵ
08:38PM - 2026-09-19 , بینین : 107


رادیۆی دەنگ

سەرباری زیادبونی ژمارەی شەقامەکان لە قەزا و ناحیەکانی گەرمیان، بەڵام ژمارەی ترافیک لایە دانراوەکان هەر وەکخۆیانن، هاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت: هیچ شەقامێکی ئەوتۆمان نییە پێویست بە دانانی ترافیک لایت بکات.

سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تاوەکو ئێستا لە سنوری گەرمیان هیچ شەقامێکمان نیە مەترسی روداوی هاتوچۆی لەسەربێت یان پێویست بکات بۆ ئەوەی ترافیکی بۆ دابنرێت.

دەشڵێت: ترافیک لایت بۆ ئەو چوار رێیانە دادەنرێت کە قەرەباڵەغیی زۆر و مەترسی روداوی هاتوچۆی زۆری لەسەرە، بۆیە پێویست دەکات ترافیک لایتی بۆ دابنرێت.

وتیشی: هەرکات شەقامی لەوشێوەیەمان هەبێت ئەوە راستەوخۆ پلانی خۆمان دەبێت و بۆی دادەنرێت بە رەزامەندی وەزارەت.