رادیۆی دەنگ
شۆفێرانى پاس و ته‌كسى گازنده‌ى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه شوێنێكى تایبه‌ت به خۆیان نییە بۆ وه‌رگرتنى به‌نزینى ٧٥٠ دیناریی، شۆفێرێكیش ده‌ڵێت: بەپێی پێویست بەنزینمان پێناده‌ن.
به‌پێى وته‌ى دو له شۆفێرانى پاس و تاكسییه‌كان كه قسه‌یان بۆ رادیۆى ده‌نگ كردوه، ده‌ڵێن: تاوه‌كو ئێستا به‌نزینخانه‌یه‌ك نییه تایبه‌ت به ئێمه كه به‌نزینى ٧٥٠ دیناریی لێوه‌ربگرین.
ده‌شڵێن: پێیان وتوین كه تێكه‌ڵ به ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كان بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابكه‌ین بەئاسانی سه‌ره‌مان نایه‌ت.
کێشەکە لە قەزای رزگاریی زیاترە، لەوبارەوە شۆفێرێک وتی: له به‌نزینخانه‌کانی کەلار هێڵی پاس و ته‌كسى جیایە، بەڵام لێره تێكه‌ڵه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بەوپێیەی بەنزین بەپێی تاک و جوتیی ژمارەی ئۆتۆمبیلەکان دابەش دەکرێت، ئەگەر رۆژێک نەتوانین بەنزین وەربگرین، ئەوا رۆژەکەی تریش ناتوانین.
له‌به‌رامبه‌ردا، رادیۆى ده‌نگ په‌یوه‌ندیی بە به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانه‌وه كرد، بەڵام په‌یوه‌ندیه‌كه بێوه‌ڵام بو.
دوێنێش ئیدریس مستەفا- بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وت: لە هەوڵی ئەوەداین بەنزینخانەیەک تایبەت بکەین بە ئۆتۆمبیلەکانی پاس و تەکسی، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لایەنەکان قسەمان کردوە، بەڵام هێشتا بڕیاری لێنەدراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئەو موچەخۆرانەی لە 'بانکی بەغداد' موچە وەردەگرن ناڕازین
-
-
هەواڵئەو کەسەی بە تۆمەتی هەڵگرتنی وێنەی ئافرەتان لەکەلار دەستگیرکرابو بە کەفالەت ئازادکرا
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کفری دەگۆڕێت
-
-
هەواڵکارمەندانی تەندروستی دژی داخستنی دەرمانخانەکانیان دەست بە جموجۆڵ دەکەن
-
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-