رادیۆی ده‌نگ
بۆ تاوتوێكردنى هۆكاره‌كانى دابه‌شنه‌كردنى زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران له قه‌زاى كفری، یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگ، گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى له‌نێوان سه‌رۆكى شاره‌وانى كفری و ژماره‌یه‌ك چالاكوان و فه‌رمانبه‌ر و هاوڵاتى قه‌زاكه ئه‌نجامدا.
گفتوگۆكه له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كى رادیۆی ده‌نگ دێت به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED بۆ چاودێرییكردنى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان.
له گفتوگۆكه‌دا كه له هۆڵی سه‌رۆكایه‌تى كۆلێژى ته‌كنیكی كفری به‌به‌شداریی 24 كه‌س به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ره‌تادا عه‌لی خورشید- سه‌رۆكى شاره‌وانى كفری، تیشكیخسته سه‌ر پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وی و ئه‌و گرفت و كێشانه‌ى له پرۆسه‌كه‌دا هه‌یه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد پرۆسه‌كه گه‌شتوه‌ته قۆناغی كۆتایی، به‌شێوه‌یه‌ك (2756) فۆرم و ناوى فه‌رمانبه‌رانی ناو قه‌زاى كفری ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ (427) فۆرمی ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا. هوكات (56) فۆرم هه‌ڵه‌ی تیایه، (75) ناو بێ فۆرمن، (4) فۆرمیش بێ ناون.
سه‌رۆكى شاره‌وانى كفری ئه‌وه‌شى وت كه ئه‌گه‌ر فه‌رمانى دابه‌شكردنى زه‌وییان له سه‌روى خۆیانه‌وه پێبگات، ده‌توانن له نزیكترین كاتدا ده‌ست به پرۆسه‌كه بكه‌ن و له‌وباره‌وه كێشه‌یه‌كى ئه‌وتۆیان نییه.
پاشان به‌شداران هه‌ریه‌كه و لایخۆیانه‌وه باری سه‌رنج و پرسیار و تێبینی و ره‌خنه‌كانیان خسته‌ڕو.
به‌گشتى ئاراسته‌ى قسه‌كانیان ره‌خنه‌گرتن بو له حكومه‌ت به‌هۆی دواكه‌وتنى پرۆسه‌كه، به‌تایبه‌تى كه زیاتر له 2 ساڵه بڕیاری لێدراوه.
هاوكات به‌شداران گومانى خۆیان خسته‌ڕو كه ره‌نگه ئه‌م دواخستنه په‌یوه‌ست بێت به ویستێك بۆ خزمه‌تى پرۆژه نیشته‌جێبونه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت له سنوره‌كه‌دا به‌وه‌ى بازاڕیان نه‌شكێت.
هه‌روه‌ك خاڵێكى دیكه كه جه‌ختیان لێكرده‌وه، گرێدانى پرۆسه‌كه‌یه به‌ناوچه‌كانى دیكه‌ى گه‌رمیانه‌وه، له‌وباره‌وه گومانى خۆیان خسته‌ڕو كه به‌وهۆیه‌ى له ناوچه‌كانى دیكه‌ى گه‌رمیان ئاماده‌كاریی پرۆسه‌كه ماویه‌تى، هه‌ربۆیه له كفریش پرۆسه‌كه په‌كخراوه، ئه‌گه‌رچی شاره‌وانى قه‌زاكه تواناى جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌كه‌ى هه‌یه.
هاوكات به‌شداران پرسیار و تێبینی دیكه‌یان له‌باره‌ى شوێنى دابه‌شكردنى زه‌ویه‌كان و ئالیه‌ته‌كان و هه‌روه‌ها سودمه‌ندبونى فه‌رمانبه‌رانى ناحیه‌كانى سه‌ر به كفری له‌وانه سه‌رقه‌ڵا و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، خسته‌ڕو.
پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى شاره‌وانى كفرییه‌وه وه‌ڵامى پێویستیان درایه‌وه.
ئه‌م گفتوگۆیه، سێیه‌م گفتوگۆی هاوشێوه‌یه كه یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان ئه‌نجامى داوه له هه‌رسێ قه‌زاكه‌ى گه‌رمیان (كه‌لار، كفری و رزگاریی) سه‌باره‌ت به پرسی دابه‌شكردنى زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران. بڕیاریشه كۆی راسپارده‌ى هه‌رسێ گفتوگۆكه به‌فه‌رمی بگه‌یه‌نێت به لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تى رادیۆی ده‌نگه و له ساڵی 2017 دامه‌زراوه. كاره‌كانى بریتییه له چاودێرییكردنى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، له‌ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى راپۆرت و به‌دواداچونى ورد، سیمینار، گفتوگۆی كراوه، كۆبونه‌وه، كۆنفرانس و دیبه‌یت و راپرسی و چالاكی دیكه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانبەرانی گەرمیان هەڕەشەی داخستنی دەرگای فەرمانگەکان دەکەن
-
-
هەواڵبەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان: دەمانەوێت پرۆسەی دابەشکردنی غاز بکەین بە کارت
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان لەبارەی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسكیلەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵكارەبای گەرمیان لە بارەی پارەدان بەشێوەی ئۆنلاین: ئاسانکارییەکی باشە
-
-
راپۆرت"هزر و خه‌یاڵه‌كانى كرده رۆمانێك"؛ چیرۆکی چرۆ و دونیای نوسین
-