رادیۆی ده‌نگ
ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان و نوێنه‌رى سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان، گفتوگۆی دۆخی ئازادیی رۆژنامه‌وانى له گه‌رمیان ده‌كه‌ن و چه‌ند پێشنیازێك ده‌خه‌نه‌ڕو.
ئه‌مڕۆ له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ، له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كی رادیۆكه به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NED، بازنه‌یه‌كى گفتوگۆی ئه‌نجامدا، به ئاماده‌بونى پێنج رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندامێكی نوسینگه‌ى گه‌رمیانى سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانى كوردستان.
كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بو به تاوتوێكردنى دۆخی ئازادیی رۆژنامه‌وانى له گه‌رمیان، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و راپرسییه‌ى كه یه‌كه‌كه سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجامى داب‌و.
وه‌ك له راپرسیه‌كه‌شدا هاتبو، به‌شدارانى گفتوگۆكه جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه دۆخی ئازادی رۆژنامه‌وانى له سنوره‌كه‌دا له‌نێوان مامناوه‌ند بۆ باشه‌یه، به‌ڵام له هه‌ندێك بواردا كێشه‌ى زه‌ق هه‌یه، به‌تایبه‌تى له پێدانى زانیاریی و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى به‌رپرسان بۆ رۆژنامه‌نوسان.
هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه جیاكارییكردن له پێدانى زانیاریی، یه‌كێكه له دیارترین كێشه‌كانى به‌رده‌م كارى رۆژنامه‌وانى، به‌شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت به یه‌ك چاو و به یه‌ك ئاست، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوساندا ناكات.
جه‌ختیشیان له‌وه‌كرده‌وه كه حكومه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان پێویسته قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت و هه‌روه‌ها راهێنان به به‌رپرسانى حكومی بكرێت.
ئه‌وه‌یشیانخسته‌ڕو كه گرنگه ئیداره‌ى گه‌رمیان وه‌كو باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن له سنوره‌كه‌دا، به ته‌نگ ئه‌م پرسه‌وه بێت و گرنگیی زیاتر به ره‌خساندنى ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروست و ئازادی كارى رۆژنامه‌وانى بدات.
خاڵێكى دیكه‌ى گفتوگۆكه، مامه‌ڵه‌ى لایه‌نه ئه‌منیی و دادوه‌رییه‌كان بو له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و پرس و دۆسیه‌كانیان. به‌شداران به‌پێویستیان زانی كه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان رۆڵی هه‌بێت بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى زیاتری ئه‌وان و ئه‌و ده‌زگایانه و به‌دواداچونكردن بۆ هه‌ر كێشه و له‌یه‌كنه‌گه‌یشتنێك.
هه‌روه‌ك پێشنیازی ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌كه و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان و حكومه‌ت كرا، كه هه‌ستن به ئه‌نجامدانى كۆنفرانسی تایبه‌تمه‌ند له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانى دیكه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و داڕشتنى بنه‌مایه‌كى شارستانى و پێشكه‌وتو له‌مباره‌یه‌وه.
یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ، یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تى رادیۆی ده‌نگه كه گرنگیی به بره‌ودان به كارى رۆژنامه‌وانى پیشه‌یی ده‌دات، له‌ڕێگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ناوه‌ڕۆكی میدیایی پیشه‌یی و ئه‌نجامدانى كۆڕ و كۆبونه‌وه و سیمینار و گفتوگۆ و كۆنفرانس و خول و راهێنانى جۆراوجۆره‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵداواکاریی کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی رزگاریی پێشکەش بە حکومەت دەکرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری شارەوانییەکانی گەرمیان: هەر فەرمانبەرێک پێشتر سودمەند بوبێت لە وەرگرتنی زەوی بێبەش دەکرێت
-
-
هەواڵمامۆستایانی گوندەکانی گەرمیان چاوەڕێی گواستنەوە بۆ ناو شار دەکەن
-
-
هەواڵئەو راوچییەی دوێنێ دەستگیر کرا هەڵهات و جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە
-
-
هەواڵقۆناغی کردەیی فراوانکردنی بازاڕی قەزای رزگاریی دەستپێدەکات
-