رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی ئاودێریی گەرمیان دەڵێت: بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی روباری سیروان، تەواوی پرۆژە ستراتیژییە ئاودێرییەکانی ناوچەکە زیانیان بەرکەوتوە.
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاودێریی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: بەهۆی بەرزبونەوەی ئاوی روباری سیروانەوە، پرۆژە ئاودێرییەکانی باڵەجۆ و شێخ لەنگەر و سەلام، زیانیان بەرکەوتوە و سەرچاوەکانیان ئاو بردویەتی.
دەشڵێت: بەتایبەت ئەوەی باڵەجۆ زیانی زۆر پێگەشتوە سەرچاوەکەی کیلۆمەترێک زیاترە ئاو بردویەتی، چەندین پەنەڵی شکاندوە و قوڕولیتەیەکی زۆری تێدا کۆبوەتەوە کە لەوانەیە ٢٠ کیلۆمەتربێت.
وتیشی: پرۆژەکانی تری وەک سەلام و شێخ لەنگەریش زیانیان بەرکەوتوە و سەرچاوەکانیان هەموی ئاو بردویەتی، ئەمە جگە لە پرۆژە بچوکەکان هەر نازانین چیان لێ بەسەر هاتوە.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: ناشتوانین لە ئێستادا چارەسەری زیانەکانیان بکەین، چونکە سودی نابێت، بۆیە دەبێت ئاستی ئاوەکە تەواو دابەزێت ئەوکات دەتوانین کاری لەسەر بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-