رادیۆی دەنگ
قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار ئاشکرای دەکات لیژنەکانیان بۆ چاودێرییکردنی نرخ لە بازاڕ دوای هێرشەکانی سەر ئێران، سەردانی بازاڕ دەکەن؛ جەختیش دەکاتەوە کە لەوبارەوە لێپێچینەوە دەکات.
ئه‌فراسیاو مه‌حمود، سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كان له قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى هاتوه‌ته ئاراوه له وڵاتى ئێران، لیژنه‌كانمان به‌به‌رده‌وامى چاودێرى بازاڕ ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌رى هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ئه‌وه شوێنكاره‌كان سزا ده‌درێن.
ده‌شڵێت: تاوه‌كو ئێستا هیچ شوێنكارێك سزا نه‌دراوه به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخه‌وه.
لەبارەی دەنگۆی گرانبون و بەرزکردنەوەی نرخەکان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی کەلار ئاماژەی بەوەدا "له هه‌ندێك شوێن نرخه‌كان گۆڕانكارییه‌كى بچوكیان بەسەردا هاتو، ئه‌مه‌ش به‌بۆنه‌ى به‌رز و نزمى نرخى دۆلاره‌وه‌یه نه‌ك ئه‌و دۆخه‌ى له وڵاتى ئێران هاتوه‌ته ئاراوه".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەتۆمەتی ساختەکردنی بڕوانامەکانیان ژمارەیەک کارمەندی پۆلیسی گەرمیان دادگایی دەکرێن
-
-
هەواڵلەماوەی ساڵێکدا ٤ کرێکار لە گەرمیان گیانیان لەدەستداوە
-
-
هەواڵسەروی ١٥٠٠ خوێندکار لە هەردو زانکۆکەی گەرمیان وەرگیراون
-
-
هەواڵلەبارەی خراپی شەقامەکانەوە شارەوانی کەلار رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: دەبێت شوێنکارەکان کەرەستە و ئامێری ئاگرکوژێنەوەیان هەبێت
-