رادیۆی دەنگ
ماوەی 2 ساڵە بڕیار لە دروستكردنی پاركێكی خێزانی لە كەلار دراوە و دوای ئەوەی تەندەرینی پڕۆژەكەش دەرچو، بەڵام هێشتا دەستبەكارنەكراوە تێیدا، شارەوانی كەلاریش دەڵێت: بەفەرمانێكی ئەنجومەنی وەزیران كاركردن تێیدا راگیراوە.
دلێر حسێن، بەرپرسی بەشی پڕۆژەكان لە شارەوانی كەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بە فەرمانێك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئەو پڕۆژانەی كە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانن كەدەستبەكارنەبون و ئەو پڕۆژانەشی كە دەستبەكاربون و كاریانكردە و بودجەیان وەرنەگرتوە، كارەكانیان وەستاوە.
دەشڵێت: "پاركی مام" تەندەرینی دەرچوە، بەڵام لەسەر پەرەپێدانی پارێزگاكانە و بەو فەرمانە كاری تێدا ناكرێت.
وابڕباربو پاركێكى گهورهى خێزانى كه به "پاركى مام" ناسراوه لهسهر روبهرى 130 دۆنم زهوى له كهلار دروست بكرێت، بهڵام تاوهكو ئێستا دهستى پێنهكراوه، بەرپرسێکی شارەوانى كهلاریش دهڵێت: له تهندهریندایه.
ساڵی 2023، شارەوانی کەلار رایگەیاند کە پارکێکی گەورەی خيزانی لە نزیک کەمپی زانکۆی گەرمیان دروستدەکات. دواتر لە رۆژی 19ـی ئابی ساڵی پار پرۆژەکە خرایە تەندەرینەوە و بۆ کۆمپانیا دەرچو، بەڵام بەهۆی ئەم بڕیارەوە جێبەجێکردنی دەستیپێنەکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
-
هەواڵپێوەری کارەبا کێشە لەنێوان بەشدارانی پرۆژە نیشتەجێبونەکان و کۆمپانیاکان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان