رادیۆی دەنگ
ماوەی 3 رۆژە ناحیەی كۆكس لە گەرمیان كارەبای نیشتمانیی نییە، بەڕێوبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای گەرمیانیش دەڵێت: گرفت لە وێستگەی كارەبای ناحیەكە دروستبوە، كارەبای گەرمیانیش لەمبارەیەوە رونكردنەوە دەدات.
سۆران محەمەد، بەڕێوبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای گەرمیان، لەمبارەیەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەهۆی ئەو كوژانەوە گشتیەی كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا رویدا، گرفتی تەكنیكی لە وێستگەی كارەبای ناحیەی كۆكسدا دروستبوە.
هاوكات، حازم كەریم، بەڕێوبەری گشتی كارەبای گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: وێستگەکە کێشەیەکی تێدایە، لەماوەی ئەم 3 رۆژەدا، تیمی تایبەتمان خەریكی دۆزینەوەین و هێشتا نەدۆزراوەتەوە.
وتیشی: داوامان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیش كردوە بۆ ئەوەی ستافی تەكنیكیمان بۆ بنێرێت بەمەبەستی هاوكارییكردنمان.
لەبارەی ئەوەی ئەم پچڕانە تاکەی بەردەوام دەبێت، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان ئاماژەی بە کاتێکی دیارییکراو نەکرد و وتی: دۆزینەوەی گرفتەكە و چارەسەركردنی كاتی دەوێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەتۆمەتی هەڵگرتنی کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان کەسێک دەستگیر دەکرێت
-
-
هەواڵجارێکی تر کارکردن لە ١٤٤ شوقەکەی کەمدەرامەتانی کەلار راوەستا
-
-
هەواڵخۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان: ساغکردنەوەی خواردن و کەرەستەی بەسەرچو نەبوە بە دیاردە
-
-
هەواڵلەسەر کەیسی تەقەکردن لە 'نەقیب هاوڕێ' کەسێکی دیکە دەستگیر کرا
-
-
هەواڵپێوەری کارەبا کێشە لەنێوان بەشدارانی پرۆژە نیشتەجێبونەکان و کۆمپانیاکان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان