رادیۆی دهنگ
بهتۆمهتى زیادەڕەویی لە دروستکردنی مەشتەلێک، هەریەک لە شاعیری میللی "ئهحه نۆكه" و سەرۆکی پێشوتری شارەوانی باوەنور، به فهرمانى دادوهر له گرتوخانهدا رادهگیرێن.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، هەریەک لە شاکر ئەحمەد، سەرۆکی پێشوتری شارەوانی ناحییهى باوەنور و شاعیری میللی و كهسایهتى كۆمهڵایهتى "ئەحە نۆکە"، بەتۆمهتى ئهنجامدانى زیادەڕۆییەوە بۆ ماوەی دو رۆژ راگیران و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران.
مێژوی دروستكردنى ئهو "زیادەڕۆییە" كه ئهو دو كهسهى پێ دهستگیر كراوه، بۆ ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە کە ئەوکات "ئەحە نۆکە" داوایکردوە شوێنێکی پێبدرێت بۆ دروستکردنی مەشتەلێک، پاش گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان شوێنەکەی پێدرا، دواتر بەهۆی ئەوەی نەزانراوە شوێنەکە بە بانهوانى "موساتەحە" دەدرێت یان بەشێوەیەکی تر، بەبڕیاری دادوەر دۆسیەی لێکۆڵینەوە لهسهر ههردو كهسهكه کراوەتەوە.
ئەحمەد مەحمود، ناسراو بە "ئەحە نۆکە" شاعیری میللی و کەسایەتی كۆمهڵایهتى دیاری گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: "باوەنور هەندێک دار و دەوەن و عەرزەی تێدایە، لەوانەیە 40 بۆ 50 دۆنمی تێدابێت، هەریەک بۆ شتێک دایانەپێی، منیش بۆ مەشتەلێک وەرم گرت، ئێستا بۆ دو رۆژیش گیرام لەسەری نازانم لەسەر چییە؟"
وتیشی: "وەرەقەی شارەوانی و لیژنەی ئەمنی و هەندێک شتم هەیە، هەموی یاساییە، ئیتر نازانم ئەمە لەسەر چییە؟ من زۆر پابەندی قانونم، خۆشم توشی عەیبە ناکەم، حەزمەکرد وانەبوایە بەڵام ئیتر."
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا وەزارەتی کشتوکاڵ رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زۆنی دوەمی زەوی فەرمانبەرانی کەلار نەداوە
-
-
هەواڵهاوڵاتییەکی رزگاریی: باخچەی ئێمە روخێنراوە کەچی باخچەی ماڵی بەرپرسەکان نەڕوخێنراون
-
-
راپۆرتنهێنییەکانی ژێر روباری سیروان؛ بۆچی تەرمی خنکاوەکان بە ئاسانی نادۆزرێنەوە؟
-
-
هەواڵلیترێک بەنزین لە کەلار ٤۰۰ دینار گرانترە لە دەربەندیخان
-
-
هەواڵسەرتاشخانەکانی کەلار بڕیاردەدەن کارکردن لە ٨ـی بەیانی بۆ ٨ـی ئێوارە بێت
-
زۆرترین بینراوەکان