رادیۆی دهنگ
له قهزای كفری دو برا له نیوه شهودا به چهقۆ هێرش دهكهنه سهر خێزانێك و كچێكیان دهكوژن و سێ كهسیشیان بریندار دهكهن.
لە راگەیەنراوێکدا كه وێنهى دهست رادیۆی دهنگ كهوتوه، وتەبێژی بهڕێوبهرایهتى پۆلیسی گەرمیان- عەقید عەلی جەمال، دەڵێت: شەوی رابردو لەگەڕەکی ئیمام محەمەد لەقەزای کفری، دو گەنج کەبرای یەکترن، چونەتە سەر ماڵێک کە پێشتر کێشە لەنێوانیان هەبوە و بەچەقۆ هێرشیان کردوەتە سەر ئەندامانی خێزانەکە.
دەشڵێت: لەئەنجامدا کچێکی ئەو ماڵە بەناوی (ئالا عەباس حەمید) لەدایکبوی 2004، گیانی لەدەستدا و دایک و باوک و برایەکیشی برینداربون و دوای چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار دو لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.
باس لەوەشدەکات یەکێک لەتۆمەتبارانی روداوەکە دەستگیرکراوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتباری دوەم دەرچوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلیژنەیەک بۆ کێشەی دەرمانخانەکانی گەرمیان پێکدێت
-
-
وتاردەوامکردن لە پشوی هاوینە؛ غەدرێکی ئاشکرا لە مامۆستا
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی ناحییەکانی گەرمیان لەکوێ زەوی وەردەگرن؟
-
-
هەواڵ
-
-
هەواڵ"شێ" گەرماکەی گەرمیانی بەتینتر کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان