رادیۆی دەنگ
لە نوسراوێکدا ئیدارەی گەرمیان داوای هاوکاریکردنی رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات لەلایەن فەرمانگە حکومییەکانەوە، ئەویش بە پشتبەستن بە یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی.
بەپێی نوسراوێکی ئیدارەی گەرمیان بە ژمارە (1/ 11/ 1574) کە لە رێکەوتی (18ـی 5ـی 2025) دەرچوە و وێنەی بۆ رادیۆی دەنگ نێردراوە، ئیدارەکە داوا لە هەمو بەڕێوبەرایەتی و قایمقامیەتەکانی سنورەکە دەکات کە لە مامەڵەکردنیان دا لەگەڵ رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی راگەیاندن، کار بە یاسای ژمارە (11)ـی ساڵی 2013 بکەن کە یاسای مافی دەستکەوتنی زانیارییە، هاوکات دەقی یاساکەش بە هاوپێچ ئاراستەیان کراوە.
دەرچواندنی ئەم نوسراوە پاش ئەوەهات کە بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنوسی سنورەکە، جەختی لەوەکردەوە هانی دامودەزگا حکومییەکانی سنورەکە دەدەن بۆ هاوکارییکردنی رۆژنامەنوسان و ئاسانکارییکردن بۆیان بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکان، بۆ ئەم مەبەستەش نوسراویان ئاراستە دەکەن.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا کە (5ـی ئایاری 2025) یەکەی رۆژنامەوانی مافەکانی مرۆڤ لە رادیۆی دەنگ پێی هەستابو، ژمارەیەک رۆژنامەنوس بە ئامادەبونی بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان، تێبینی و سەرنجی خۆیان دەربارەی مامەڵەی دامودەزگا حکومییەکان لەگەڵیان خستەڕو لە روی پێدانی زانیاریی و لێدوانەوە.
هاوکات دو رۆژ پێشتریش دەرەنجامی راپرسییەکی یەکەی رۆژنامەوانی مافەکانی مرۆڤی رادیۆی دەنگ بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED خرایەڕو، کەتیایدا رۆژنامەوانان باس لەوەدەکەن زۆرجار توشی ئاستەنگ دەبن لە پێدانی زانیاریی پێیان لەلایەن لایەنە فەرمییەکانەوە، ئەمە سەرباری ژمارەیەک کێشە و ئاستەنگیی دیکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان