
رادیۆی ده‌نگ
له گفتوگۆیه‌كدا باس له دیارترین ئه‌و ئاله‌نگاریی و گرفتانه كرا كه روبه‌ڕوى رۆژنامه‌نوسان له گه‌رمیان ده‌بنه‌وه په‌یوه‌ست به حكومه‌ته‌وه، له‌نێویدا ده‌ست رانه‌گه‌یشتن به زانیاریی و پێنه‌دانی زانیاریی.
رۆژى 5ـى ئایاری 2025، یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ له رادیۆی ده‌نگ، له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌یه‌كى رادیۆكه‌دا به پاڵپشتی سنودقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی، له سه‌روبه‌ندى رۆژى جیهانى ئازادیی رۆژنامه‌وانییدا، گفتوگۆیه‌كى رێكخست به ئاماده‌بونى هه‌ریه‌كه له: چۆمان ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان، گه‌رمیان حه‌مه‌پور- په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT، له‌یلا ئه‌حمه‌د- په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی كه‌ركوكناو، ئه‌یاد محه‌مه‌د- په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی ئاوێنه و میلاد جه‌لال- په‌یامنێری ده‌زگاى 964، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ر و دو كارمه‌ندى رادیۆی ده‌نگ دا.
له گفتوگۆكه‌دا سه‌ره‌تا تیشكخرایه سه‌ر ده‌ره‌نجامى ئه‌و راپرسییه‌ى كه یه‌كه‌ى رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ، دو رۆژ پێشتر و له رۆژى جیهانى ئازادیی رۆژنامه‌وانییدا، سه‌باره‌ت به دۆخی ئازادیی رۆژنامه‌وانیی له گه‌رمیان بڵاویكردبوه‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ده‌ره‌نجامانه، رۆژنامه‌نوسانى به‌شدار قسه و تێبینی و ره‌خنه و سه‌رنجی خۆیان خسته‌ڕو. به‌گشتى رۆژنامه‌نوسه به‌شداره‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه به‌گشتى زۆرجار روبه‌ڕوى ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه له وه‌رگرتنی لێدوان له لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك زانیاریی و لێدوانى پێویستیان پێ‌نادرێت و دواده‌خرێت، یاخود جیاكاریی ده‌كرێت له‌نێوان رۆژنامه‌نوساندا بۆ پێدانى لێدوان و زانیاریی.
باسیان له‌وه‌شكرد حكومه‌ت و داموده‌زگا په‌یوه‌ندییداره‌كان، شتێكى ئه‌وتۆ له یاساكانى په‌یوه‌ست به ئازادیی رۆژنامه‌وانى و پێدانی زانیارییه‌وه نازانن، له‌نمونه‌ى یاسای كارى رۆژنامه‌وانى و یاسای مافی ده‌ستكه‌وتنى زانیاریی، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاسته‌نگ دروست ده‌بێت له پێدانى زانیاری و لێدوان به رۆژنامه‌نوسان.
لایخۆشییه‌وه، چۆمان ئه‌حمه‌د- به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان، جه‌ختی كرده‌وه له په‌یامی خۆیان به‌وه‌ى باشترین هاوكاریی رۆژنامه‌نوسان بكرێت بۆ پێدانى لێدوان و زانیاریی، باسی له‌وه‌شكرد له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكاندا قسه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له پێدانى هه‌واڵ و زانیاریی به رۆژنامه‌نوسان كاراتر بن.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه هه‌وڵده‌ده‌ن گشتاندنێك بۆ هه‌مو به‌ڕێوبه‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌كانى سنوره‌كه بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستى پابه‌ندبونیان به یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانى زانیاریی و فه‌راهه‌مكردنى زۆرترین زانیاریی بۆ رۆژنامه‌نوسان و هاوڵاتیان به گشتى.
- دوایین بابەتەکان
-
بەرنامەلێکەوتە کشتوکاڵیەکانی وشکەساڵی لە گەرمیان چیە؟
-
-
بەرنامەژنان چۆن دەتوانن بازاڕی کار بەرەوپێشبەرن؟
-
-
بەرنامەفریاگوزاریی تەندروستی لەکاتی پێوەدانی مار یان دوپشك
-
-
بەرنامەدۆخی سەوزايی لە گەرمیان چۆنە و رێکارەکان چین بۆ رێگریکردن لە لەناوچونی؟
-
-
بەرنامەکێ گرنگیی بە هونەریی مناڵان دەدات لە گەرمیان؟
-
زۆرترین بینراوەکان