رادیۆی دەنگ
لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی نوێنەكردنەوەی گرێبەستی كارمەندانی دارستان و پاوان، دارستانەكانی گەرمیان ئاونەدران و مەترسی لەناوچونیان لەسەربو، بەڕێوبەری دارستان و پاوانی گەرمیانیش دەڵێت:گرێبەستەكانیان نوێكرایەوە و دوبارە دەستبەكاربونەوە.
رەشید بەكر، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی دارستان و پاوانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی نوێنەوكردنەوەی گرێبەستی كارمەندان دارستانەكان بێ ئاودان مابون و بەشێك لە دارەكانیش مەترسی لەناوچونیان لەسەربو، لە ئێستادا كارمەندان گەڕاونەتەوە سەركارەكانیان.
وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكانی دەركردوە و بڕیارەکەش لە وەزارەتی داراییە، كارمەندانیش نزیكەی ١٠ رۆژە گەڕاونەتەوە سەركارەكانیان و بەوهۆیەشەوە دارستانەکان بوژاونەتەوە.
رۆژی 19ـی ئایاری 2025، رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تەواوی دارستان و پاوان و نەمامگە و باخداری گەرمیان بێ خزمەت و ئاودانن و کۆمەڵێک داریش بەرەو لەناوچون رۆشتون، ئەمەش بەهۆی تەواوبونی ماوەی گرێبەستی کارمەندان و نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنازانرێت كهى سایلۆى گهرمیان بهڕوى گەنمی ئەمساڵدا دهكرێتهوه
-
-
هەواڵحکومەتی هەرێم: لە ١٠ مانگدا ٨٢ پرۆژەی رێگاوبانمان لەگەرمیان ئەنجامداوە
-
-
هەواڵبانكى گهرمیان: دانانى ئامێرى ATM ئهركى ئێمه نییە
-
-
راپۆرتحەوت ساڵ لە لوتکە؛ گروپی شاخەوانی گەرمیان چۆن بوە ناسنامەی تەندروستی و بەردەوامی؟
-
-
هەواڵبازاڕی مێژویی قەیسەری کفری مەترسی لەناوچونی یەکجاریی لەسەرە
-
زۆرترین بینراوەکان