رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان رایگه‌یاند كه نوسراویان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت كردوه به‌مه‌به‌ستى پێدانى زه‌وى به فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست، به‌ڕێوبه‌رى ئه‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه ده‌ڵێت: وه‌زاره‌ت رهتىكردوهتهوه زەویان پێبدرێت، بەوهۆیەی فه‌رمانبه‌ری "میلاك" نین.
به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ و به نوسراوى فه‌رمیش زۆر قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى گرێبه‌ستن سودمه‌ندبن له وه‌رگرتنى زه‌وى، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستن و نه‌كراون به هه‌میشه‌یی، ئه‌وا ناتوانن سودمه‌ندبن.
وتیشى: له وه‌ڵامی وه‌زاره‌تماندا پێىان راگه‌یاندوین ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى ده‌ركردوه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بكرێن به هه‌میشه‌یى، له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كه و بون به هه‌میشه‌یی، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئه‌و كات ده‌توانن زه‌وییان بۆ ته‌رخان بكرێت.
ده‌شڵێت: سه‌ربارى ئه‌وه‌ش داوامان كردوه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه له 5 ساڵ زیاتر خزمه‌تیان هه‌یه ده‌كرێت سودمه‌ند بن، به‌ڵام وه‌زاره‌ت پێىراگهیاندین تاوه‌كو نه‌بن به هه‌میشه‌یی ئه‌وا ناتوانن سودمه‌ندبن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرگری شارستانی گەرمیان: خەڵک گوێ لە رێنماییەکان ناگرن و بەردەوامن لە مەلەکردن لە روباری سیروان
-
-
هەواڵکەمکردنەوەی ئاوی روباری سیروان دابەشکردنی ئاوی لەکەلار کەمکردوە
-
-
هەواڵ۳ لە بەڕێوبەرە ئەمنییەکانی گەرمیان تەنسیبکران بۆ سەر پۆلیسی گەرمیان
-
-
هەواڵگۆڕانکاری لە ٤ پۆستی ئەمنی گەرمیان کرا
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان لەبارەی دانانی یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ لە پرۆژەکان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان