رادیۆی دەنگ
بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی لە کاتی دەوامی فەرمییدا سەردانی زانکۆی گەرمیان دەکات و لەهەمان کاتتدا رایدەگەیەنێت قبوڵ ناکەین کەس دەستوەردان لە زانکۆدا بکات.
بەپێی راگەیەنراوێکی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سالار مەحمود- بەرپرسی مەڵبەندەکە بە یاوەری ژمارەیەک کادیری مەڵبەندەکە، سەردانی زانکۆی گەرمیانی کردوە و لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکە و ژمارەیەک راگر و بەرپرسی زانکۆکەدا کۆبونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە: (بەرپرسی مەڵبەند) دەستخۆشی لە سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکاران کرد، لە سەرخستنی ئاستی زانستی زانکۆکە و هەوڵەکانیان بۆ پێشبڕکێ و سەرخستنی رانکی زانکۆ.
سالار مەحمود، هەروەها وتوشیەتی: "خۆمان دەستناخەینە کاروباری زانکۆوە و قبوڵیش ناکەین کەس دەستبخاتە کاروبارتانەوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵقایمقامیەتی قەزای کەلار: هەر کەسێک شوێنی مێز و عەرەبانە بدات بەکرێ لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت
-
-
هەواڵسیستهمى زانكۆلاین كارابوه و ۲ سهنتهرى راوێژكاریش له زانكۆى گهرمیان ئامادهكراوه
-
-
هەواڵپێکنەهێنانی حکومەت کاروباری فەرمانگەکانی قەزای رزگاریی راگرتوە
-
-
هەواڵرێگای ساڵح ئاغا یەک سایدی قیرتاو دەکرێت
-
-
هەواڵکاسبکارانی عەلوەی کەلار: بەناچاریی قەپان بۆ بارەکانمان دەکرێت و پارەمان لێوەردەگیرێت
-
زۆرترین بینراوەکان