رادیۆی دەنگ
تاوه‌كو ئێستا به‌ڕێوبەری به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان هه‌ر به وه‌كاله‌ت له پۆسته‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه و نه‌كراوه به فه‌رمى و ماوه‌ی جارێك وهكالهتهكهى بۆ نوێ ده‌كرێته‌وه، ناوبراویش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندى به پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ته‌وه هه‌یه.
لوقمان سابر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هۆكارى مانه‌وه‌م له پۆستى به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت، په‌یوه‌ندى به پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ته‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانى وزراى ده‌ربكرێت بۆ ئه‌و بابه‌ته.
ده‌شڵێت: وه‌ك هۆكاری كارگیڕیی، هیچ هۆكارێك نیه بۆ ئه‌وى رێگربێت له‌وه‌ى بكرێم به هەمیشەیی، ته‌نها ئه‌وه‌یه وه‌ك باس ده‌كرێت په‌یوه‌ندى به پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه هه‌یه.
لە نەبونی فەرمانی جێگیرکردنی بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان بە هەمیشەیی، ناوەناو فەرمانی مانەوەی لە پۆستەکەدا بە وەکالەت درێژدەکرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسەرپەرشتیاریی بەنداوەکانی گەرمیان: "بەنداوەکانمان ئامادە کردوە بۆ گلدانەوەی ئاو لەم وەرزەی باران باریندا"
-
-
پرۆژەبەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و مامۆستایان تاوتوێی دۆخی پەروەردە دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: بەمزوانە پرۆژەیەکی ریسایکلین لە کەلار دروست دەکرێت
-
-
هەواڵئیدارەی گەرمیان: ئەمساڵ تەنها یەک گوژمە پارە بۆ پرۆژەکان و بەڵێندەران خەرجکراوە
-
-
هەواڵخاوەن نوسینگەیەکی خانوبەرە: خواست لەسەر خانوی کرێ لە کەلار زیاد بوە
-
زۆرترین بینراوەکان